Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

حکومەتی عێراق سەرژمێریی هاووڵاتییانی لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

16-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد16-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی ئامار و سیستمی زانیارییە جوگرافییەکانی عێراق لینکی ئەلیکترۆنیی پڕۆژەی "سەرژمێریی رەوەندی عێراقی لە دەرەوە" راگەیاند. سەرۆکی دەستەکە دەڵێت، ئامانج لە پڕۆژەکە دروستکردنی بنکەیەکی زانیاریی گشتگیر و پتەوکردنی پردی پەیوەندییە لەگەڵ لێهاتووییەکانی عێراق لە تاراوگە.
 
دەستەی ئامار و سیستمی زانیارییە جوگرافییەکان سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان، خێزانەکان، فیدراسیۆن و کۆمەڵە عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات کرد بە شێوەیەکی کارا بەشداری لە سەرخستنی پڕۆژەی سەرژمێریی رەوەندی عێراقی لە دەرەوەدا بکەن و لە رێگەی پلاتفۆرمی دیجیتاڵیی تایبەت بە پڕۆژەکە زانیارییەکانیان تۆمار بکەن.
 
رۆژی هەینی، 16ی تشرینی یەکەمی 2026، زیا عەواد کازم، سەرۆکی دەستەی ئاماری عێراق لەبارەی گرنگیی پڕۆژەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئامانج لەم هەنگاوە دروستکردنی داتابەیسێکی گشتگیر و وردە لەسەر سەرجەم هاووڵاتییانی عێراقی کە لە وڵاتانی جیاوازی جیهاندا نیشتەجێن."
 
سەرۆکی دەستەی ئاماری عێراق گوتیشی: "ئەم پڕۆژە نیشتمانییە لە چوارچێوەی پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی گشتگیردایە کە دەستەکەمان رابەرایەتی دەکات، بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە پلانەکانی دەوڵەت و داڕشتنی سیاسەتی گشتی، هاوکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە لەگەڵ لێهاتوویی و وزە و تواناکانی عێراق لە تاراوگە، لەگەڵ پێشکێشکردنی پاڵپشتی و خزمەتگوزاریی گەشەپێدان پێیان."
 
بەگوتەی زیا عەواد، هاووڵاتییانی عێراقی لە هەر شوێنێکی دەرەوەی وڵات بن دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن و "سەرجەم هاووڵاتییانی دەرەوە دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی."
 
دەستەی ئاماری عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی بەستەری تایبەتی (https://idc.ihsa.gov.iq) کە لە چەند رۆژی داهاتوودا کارا دەکرێت، یان لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمیی دەستەکەوە زانیارییەکانیان تۆمار بکەن.
 
دەستەکە دڵنیایی دەداتە سەرجەم هاووڵاتییانی تاراوگە کە نهێنی و تایبەتمەندیی زانیارییە تۆمارکراوەکان بە تەواوی پارێزراو دەبێت و بەپێی یاسا و رێسا ئامارییە کارپێکراوەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
 

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە