Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دادگای فیدراڵیی عێراق

دادگای فیدراڵیی عێراق

عێراق

کێشەی پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەبرێتە دادگەی فیدراڵی

هەستیار قادر

هەستیار قادر

16-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر16-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری دیالە لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵا لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگا تۆمار دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکى ئەنجوومەنەکە کە وا دەکات هەموو پڕۆژەکان بە ئەنجوومەنی پارێزگادا تێپەڕن.

سکاڵاکەی عەدنان شەمەری، پارێزگاری دیالە لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگایە، داوای کردووە بڕیاری ژمارە 105ی ئەنجوومەنی پارێزگاکە بە "ناڕەوا" ناوزەند بکرێت، کە وا دەکات سەرجەم پڕۆژەکان ببرێنە ئەنجوومەنەکە.

هەینی 16ی تشرینی یەکەمی 2026 ئەوس مەهدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو ناکۆکییانە پەیوەستن بە پارەی بودجەی دەروازە سنوورییەکان، شارەوانییەکان و سوودمەندانی کۆمەڵایەتی کە بۆ پڕۆژەکان خەرج دەکرێن و پێویستە ببرێنە بەردەم ئەنجوومەن بۆ پەسەندکردنیان.

بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە 14ی نیسانی ئەم ساڵ دەرچووە بۆ ئەوەی سەرجەم پڕۆژەکان بخرێنە بەردەم ئەنجوومەن و رەزامەندییان لەسەر بدرێت بەر لەوەی جێبەجێ بکرێن.

پارێزگاری دیالە لە سکاڵاکەیدا داوای کردووە کە دادگەی باڵای فیدراڵی بڕیارێکى فەرمانسالارى دەربکات بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەن، تاوەکو سکاڵاکەی یەکلا دەبێتەوە.

بڕیارەکەی ئەنجوومەن 10 جۆر پڕۆژە دەگرێتەوە، لەوانە: پڕۆژەکانی پترۆدۆلار و پەرەپێدانی پارێزگاکان. ئەوس مەهدی گوتی: "لە مانگی تەمووزی پارەوە، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بۆ دیالە راگیراوە و ئەوەش نایاساییە."

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی دووشەممە 19ی تشرینی یەکەمی دیاری کردووە بۆ ئەنجامدانی یەکەم دانیشتن لەبارەی ئەو سکاڵایە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە