Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

AA  -محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق

AA -محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق

عێراق

محەممەد سەمعان ئاغا: تورکمانێک پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێتەوە

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

17-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان17-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق کە لە حکومەتی عێراقدا پۆستی وەزیری دەوڵەتی وەرگرت، رایگەیاند، تورکمانێک پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێتەوە.


دوای ئەوەی ئاماژەی بەوە کرد کە یەکەمین جارە لە عێراقدا پۆستی وەزارەت بە کەسێکی بەرەی تورکمانی دەردرێ، محەممەد سەمعان ئاغا رایگەیاند، لە قۆناخی نوێدا نەوەک تەنیا دەنگی تورکمانەکان دەبن، بەڵکو دەبنە دەنگی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و سیاسییەکانی عێراق، هاوکات رۆڵ لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیادا دەگێڕن.

ئاغا ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسەی پێدانی پۆستی وەزیری دەوڵەت بە تورکمانەکان بە پێشنیازی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە و گوتیشی:" ئەگەر پشتگیری و دەنگی نەتەوەی تورکمان نەبووایە، نەماندەتوانی ئەمە بەدەستبهێنین. پیرۆزبایی لە تەواوی نەتەوەی تورکمان دەکەم و چاویان رۆشن".

"برایەکی تورکمان وەک پارێزگاری کەرکووک بەردەوام دەبێت"
دوای ئەوەی محەممەد سەمعان ئاغا، پۆستی وەزیری دەوڵەتی وەرگرت، بابەتی پارێزگاری نوێی کەرکووک بووەتە رۆژەڤ.

لەمبارەیەوە محەممەد سەمعان ئاغا گوتی:"بەڵێنمان دابوو پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەربگرین کە 100 ساڵ بوو بەدەستمان نەهێنابوو. ئەوەبوو بە شێوازی دەستاودەستکردن پۆستی پارێزگارمان بۆ تورکمان وەرگرت. ئەمڕۆش بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە، هێشتا ماوەیەکمان ماوە. نزیکەی 14 مانگ بۆ هەڵبژاردن ماوە. چەند مانگێک پۆستەکە لای ئێمە دەبێت، نزیکەی 10 بۆ 11 مانگیش بە عەرەبەکان دەدرێ. هەربۆیە ئێمە لە ئێستاوە دەستمان بە هەنگاوەکانمان کردووە. لە چەند مانگی داهاتوودا پشتیوان بەخوا ئەنجوومەنی کەرکووک کۆدەبێتەوە و برایەکی تورکمانمان لەوێ درێژە بە پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەدات". 

محەممەد سەمعان ئاغا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە قۆناخێکی هەستیاردا تێدەپەڕن و گوتی:"نوێنەرایەتیکردنی تورکمان و بەرەی تورکمانیی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیراندا گرنگییەکی زۆری هەیە. پەیاممان بۆ گەلەکەمان ئەوەیە: ئەم وەزارەتە تەنیا وەزارەتی بەرەی تورکمانیی عێراق نییە، بەڵکو وەزارەتی هەموو تورکمانەکانە. تەنیا نوێنەرایەتیی بەرەی تورکمانی ناکەین، بەڵکو نوێنەرایەتیی تەواوی پارتە سیاسییەکانی تورکمان و ناوچەی تورکمانەکان دەکەین. هاوکات کار بۆ خزمەتکردنی تەواوی گەلی عێراق دەکەین."

محەممەد سەمعان ئاغا ئاماژەی بەوە کرد کە وەک وەزیرێکی تورکمانی عێراق، نوێنەرایەتیی عەرەب و کوردیش دەکات و بەشداری لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراقیشدا دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە