Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی عەلی زەیدی و هاکان فیدان

کۆبوونەوەی عەلی زەیدی و هاکان فیدان

عێراق

عێراق و تورکیا لەسەر پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمنی رێککەوتن

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

17-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد17-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد؛ لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە جەختکردنەوە لەسەر گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر لەبارەی دۆسیەی ئاو و دەستپێکردنی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان، هەردوولا لەسەر پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکان رێککەوتن.


رۆژی شەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کرد. بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە سەرەتای دیدارەکەدا هاکان فیدان سڵاو و پەیامی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای گەیاندە زەیدی و پیرۆزبایی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و وەرگرتنی سەرۆکایەتیی خولی ئێستای (رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی) لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە و پتەوکردنی هاریکارییە هاوبەشەکان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران، بەتایبەت کاراکردنی رێککەوتننامە و لێکتێگەیشتنەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ئاو.

بەپێی راگەیێندراوەکە، عەلی فالح زەیدی جەختی لە پەرۆشیی عێراق کردووەتەوە بۆ بنیاتنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ تورکیا وەک هاوبەشێکی گرنگی ئابووری، و ئاماژەی بە گرنگیی واژۆکردنی رێککەوتنێکی گشتگیر لە بواری ئاودا کرد، لەگەڵ دەستپێکردنی هەنگاوە کردەییەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان.

سەرۆکوەزیرانی عێراق داواشی لە کۆمپانیا تورکییەکان کرد سوود لە دەرفەتە وەبەرهێنانەکانی عێراق وەربگرن و دڵنیایی دا کە حکومەتەکەی هەموو ئاسانکارییەکی پێویستیان پێشکەش دەکات.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە پرسی ئەمنی بووە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە هەردوولا جەختیان لە پێکهێنانی "ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش" کردووەتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردن و بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک پرسی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا. هاوکات رێکارەکانی فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوکاری لە کەرتی پیشەسازیدا تاوتوێ کران.

لە بەرامبەردا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیی ئەنقەرەی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی پەیوەندییەکان نیشان دا و جەختی لە پێویستیی بەدواداچوونی رێککەوتنەکانی پێشوو کردەوە، بەتایبەت پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان کە بە "گرنگ و ستراتیژی بۆ تەواوکاریی ئابووری، بازرگانی و خزمەتکردنی تەواوی گەلانی ناوچەکە" وەسفی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە