Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد سەمعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق و وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی عێراق

محەممەد سەمعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق و وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی عێراق

عێراق

محەممەد سەمعان: کار بۆ بەرژەوەندیی عێراق و تورکیا دەکەم

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد سەمعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق و وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، وەک وەزیرێکی تورکمان، هەوڵ دەدات کار بۆ بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و خەڵکی تورکیا و عێراق بکات. 


دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، محەممەد سەمعان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی تورکیا، ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژوویی، جوگرافی، ئایینی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.

محەممەد سەمعان گوتی: "لەگەڵ بەڕێز هاکان فیدان کۆبووینەوە و گفتوگۆمان لەبارەی هەموو پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد، لەوانەش ئاسایش، بازرگانی، هەناردەی نەوت، وزە، ئاو و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. لە قۆناخی داهاتوودا، وەک وەزیرێکی تورکمان، بەپێی توانامان کار لەسەر ئەم بوارانە دەکەین بۆ بەرژەوەندیی هەردوو وڵات. ئەم پرۆسەیەمان دەستپێکردووە و پشتیوان بەخوا پێشکەوتنی زۆر باش بەدەست دەهێنین."

دەبێ "پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان خێرا بکرێ"
سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئاماژەی بەوەدا کە گرژییەکانی ناوچەکە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ئابووریی عێراق هەبووە، بەتایبەتی رووداوەکانی دەوروبەری تەنگەی هورمز و گرژییەکانی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا، کە زیانێکی زۆریان بە هەناردەی نەوتی عێراق گەیاندووە.

محەممەد سەمعان جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا دراوسێ و هاوبەشێکی ئابووریی گرنگە بۆ عێراق و پێویستە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان خێراتر جێبەجێ بکرێت.

هەروەها گوتی: "پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان تاوەکو چەند خێراتر جێبەجێ بکرێ، ئەوەندە سوودی زیاتری بۆ عێراق دەبێت. تورکیاش لێی سوودمەند دەبێت، بەڵام دەستکەوتەکانی عێراق زیاتر دەبن، چونکە ئەم پڕۆژەیە رۆژهەڵات بە جیهانی رۆژئاواوە دەبەستێتەوە."

"پێویستە تورکمانەکان لە حکومەتدا نوێنەرایەتییان هەبێت"

سەبارەت بە ئامانجە سیاسییەکانی بەرەی تورکمانی و نوێنەرایەتیکردنیان لە حکومەتی عێراق، محەممەد سەمعان ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەیە و گوتی: "لە عێراقدا بە قۆناخێکی هەستیار و سەختدا تێدەپەڕین و پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ برا شیعە، سوننە و کوردەکانمان دروست کردووە."

لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک، سەمعان ئاماژەی بەوە کرد کە بە رێککەوتن پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەنێوان تورکمان، کورد و عەرەبدا دەبێ.  

سەبارەت بەشداری تورکمان لە حکومەتدا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی  گوتیشی: "پێم وایە ئێستا لە عێراقدا هەمووان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی جگە لە شیعە، کورد و سوننە، پێویستە تورکمان و کریستیانەکانیش نوێنەرایەتییان هەبێت، بۆ ئەوەی هەموو کۆمەڵگەی عێراق هەست بکات کە لە ئەنجوومەنی وەزیراندا نوێنەری هەیە."

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە