Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکان

ساتی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکان

عێراق

عێراق و بەنگلادیش ڤیزە لەسەر پاسپۆرتی دیبلۆماسی یەکدی هەڵدەگرن

گەشاو خالید

گەشاو خالید

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

عێراق و بەنگلادیش دوو یاداشتی لێکتێگەیشتنیان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دیپلۆماسی و سیاسییەکان واژۆ کرد. یەکێکیان تایبەتە بە لادانی ڤیزە بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی.


فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی خولی 52ی لووتکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی ئیسلامی لە بەغدا، لەگەڵ هومایۆن کەبیر، هاوتا بەنگلادیشییەکەی کۆبووەوە. 

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە رۆژی یەکشەممە(18ـی تشرینی یەکەمی2026) بڵاویکردەوە: "نێوەڕۆکی دوو یاداشتەکە بریتیە لە لابردنی ڤیزە بە شێوەیەکی دوولایەنە بۆ ئەو کەسانەی هەڵگری پاسپۆرتی دیپلۆماسی و فەرمیین، دروستکردنی میکانیزمێک بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی سیاسیی بەردەوام لەنێوان وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵات".

هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و بەنگلادیش جەختیان لە گرنگیی ئەم یاداشتانە کردەوە بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆی بەرپرسان و کردنەوەی ئاسۆیەکی فراوانتر بۆ هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا.

بەپێی نوێترین ریزبەندیی جیهانیی دەزگای (هێنلی) بۆ ساڵی 2026، پاسپۆرتی عێراق وەک سێیەم لاوازترین پاسپۆرت لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کراوە. هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی تەنیا دەتوانن بۆ 28 وڵات بەبێ ڤیزە یان لەرێگەی ڤیزەی ناو فڕۆکەخانەوە گەشت بکەن.

لەو ریزبەندییەدا کە مانگی ئابی 2026 بڵاوکراوەتەوە، لیستەکە بەمشێوەیە:

1- ئەفغانستان: 22 وڵات
2- سووریا: 25 وڵات
3-عێراق: 28 وڵات
4- پاکستان: 29 وڵات
5- یەمەن: 30 وڵات
6- سۆماڵ: 32 وڵات
7- نیپاڵ: 34 وڵات
8- کۆریای باکوور: 35 وڵات
9- ئێران: 37 وڵات
10- ئەریتریا: 38 وڵات

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە