Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

زەیدی بۆ وەزارەتی نەوت: بەرهەمهێنان زیاد بکەن

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە وەزارەتی نەوتی وڵاتەکەی دەکات پلانەکانی حکومەت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت جێبەجێ بکەن و کار بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی نەوت بکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، 18-10-2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی  وەزارەتی نەوتی کرد، ئەمەش دووەم سەردانیێتی بۆ وەزارەتەکە لە دوای پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی لە پێنج مانگی رابردوودا.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، زەیدی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ کادیری باڵای وەزارەتەکە کرد، بە ئامادەبوونی، موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە، وەزیرانی نەوت و کارەبا، سەرۆکی دەستەی راوێژکاران و ژمارەیەک لە راوێژکارانی بواری وزە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستخۆشی لە هەوڵی کارمەندانی وەزارەتەکە کرد و جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی کارەکان بە بەرپرسیارییەتییەکی بەرزەوە کردەوە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی داڕێژراون بە ئاراستەی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی نەوت.


عەلی فالح زەیدی  داوای زیادکردنی داهاتی نەوتی کرد و  روونیکردەوە کە حکومەت کۆمەڵێک هەنگاو و رێکاری گرنگ لەو بوارەدا دەگرێتەبەر، بەتایبەت کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهۆی رووداوەکانی ناوچەکەوە زیانی بەرکەوتووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە هەڵەکانی رابردوو تێپەڕێنرێن و کەمتەرخەمییەکان چارەسەر بکرێن، هەروەها تیشکی خستە سەر رێنماییەکانی بۆ دەستەی دەستپاکی بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسەکانی گەندەڵی کە بوونەتە هۆی خاوکردنەوەی کارەکان و لەدەستدانی چەندین دەرفەتی پەرەپێدانی ئەم کەرتی گرنگە. راشیگەیاند، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە رادەسپێردرێت بۆ بەدواداچوونی راستەوخۆی کارەکانی وەزارەتی نەوت و دۆسیەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن.

بەگوێرەی دوایین لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئێستا رۆژانە نزیکەی 2.7 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات. 

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
عێراق19-10-2026

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە