Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: دانانی سیستمی وزەی خۆر

وێنە: دانانی سیستمی وزەی خۆر

عێراق

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات
عێراق21-10-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست
عێراق21-10-2026

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست

هەڵگرتنی گومرگی سەر هێلکە، مریشک، گۆشت و دەرمان کەوتە واری جێبەجێکردنەوە
عێراق20-10-2026

هەڵگرتنی گومرگی سەر هێلکە، مریشک، گۆشت و دەرمان کەوتە واری جێبەجێکردنەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر سفرکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر سەرجەم ئەو سیستم و پێداویستییانەی وزەی خۆر دەربڕی کە هاوردە دەکرێن.


نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەدا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا باجی گومرگی لەسەر سیستمەکانی وزەی خۆری هاوردەکراو بۆ عێراق بە تەواوی بکرێتە سفر".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "ئەم بڕیارە وەک پشتیوانییەکە بۆ کەرتی تایبەت و هاندانی هاووڵاتییان بۆ کڕین و بەکارهێنانی سیستمەکانی وزەی خۆر و پاک لە سەرانسەری وڵات".

 دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە بڕیاری ژمارە 576ـی ساڵی 2026ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە. بەگوێرەی بڕیارەکە، باجی گومرگیی سەر هێلکە، مریشک، گۆشت و ئاژەڵ، لەگەڵ دەرمانی هاوردەکراو تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەمی 2026 دەکرێتە سفر.

سامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایگەیاند: "دەستەکە رێکاری پێویستی لە سەرجەم خاڵ و ناوەندە گومرگییەکان گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، بە شێوازێک کە هێنانی ئەو پێویستیانە بە ئاسانی جێبەجێ بکرێ و رێکارەکانی ترانزێت و پاکتاوی گومرگی بەپێی رێنماییە کارپێکراوەکان خێراتر بکرێن".

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگ دەڵێ، بڕیارەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ "پشتیوانیکردن لە سەقامگیریی بازاڕە نێوخۆییەکان، زیادکردنی بڕی پێداویستییە خۆراکی و تەندروستییەکان لە بازاڕ و کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان".

سامر قاسم داود ئاماژەی بەوەشکرد، دەستەکەیان لە نزیکەوە و بە شێوەیەکی مەیدانی چاودێریی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکات، ئەوەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی مامەڵەی گومرگیی ئەو کاڵایانە بە خێرایی تەواو بکرێ بە رەچاوکردنی مەرجە یاسایی، تەندروستی و چاودێرییە پەسندکراوەکان.

 لە کۆبوونەوەی ئێوارەی رۆژی 13ی تشرینی یەکەمی 2026دا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مادە خۆراکییەکان و دەرمانی هاوردەکراو لە باجی گومرگی ببەخشرێن، لە رێککەوتی 7ـی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە. 

ئەوەش لە کاتێدایە 8ـی تشرینی یەکەمی 2026 عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا وەرگرتنی باج و رسوماتی گومرگی لەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکانی وەک هێلکە، مریشک و گۆشت دوابخرێ و رایگەیاند، ئامانج لەو بڕیارە "پشتگیریکردنە لە جێگیربوونی بازاڕ و دابینکردنی ئەو پێداویستییە سەرەکییانە بە نرخێکی گونجاو، بەشێوەیەک بۆ هەموو هاووڵاتییان بەردەست بێت."

ئەو رێکارانە لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 6ی تشرینی یەکەمی 2026 لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دا نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێ و نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە 1520 دینار دیاری بکات و لە حەوتی هەمان مانگەوە کاری پێکرا. 

ئەو بڕیارە و نرخی کاڵا و خۆراکی بەرزکردەوە.

ئارام بابان، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەگەڵ بڕیاری دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، هەموو شتێک لە عێراق و هەرێمی کوردستان گران بووە، چونکە دۆخەکە بە جۆرێکە هەر کاڵایەک پێشتر 100 هەزار بووبێت، دەبێتە 112 هەزار دینار."

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات
عێراق21-10-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست
عێراق21-10-2026

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست

هەڵگرتنی گومرگی سەر هێلکە، مریشک، گۆشت و دەرمان کەوتە واری جێبەجێکردنەوە
عێراق20-10-2026

هەڵگرتنی گومرگی سەر هێلکە، مریشک، گۆشت و دەرمان کەوتە واری جێبەجێکردنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە