Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

حەشدی شەعبی

حەشدی شەعبی

عێراق

لە سنووری کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر حەشدی شەعبی

گەشاو خالید

گەشاو خالید

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەی دۆلاری لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی قەدەخە کرد
عێراق22-10-2026

بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەی دۆلاری لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی قەدەخە کرد

زەیدی فەرمانی پاراستنی خۆپیشاندەران دەدات
عێراق22-10-2026

زەیدی فەرمانی پاراستنی خۆپیشاندەران دەدات

راوچییانی بەسرە ناتوانن بەدڵی خۆیان لە کەنداو راوەماسی بکەن
عێراق22-10-2026

راوچییانی بەسرە ناتوانن بەدڵی خۆیان لە کەنداو راوەماسی بکەن

رووداو دیجیتاڵ

چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک هێرشیان کردە سەر کامێرایەکی گەرمبینی لیوایەکی حەشدی شەعبی. دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێ، هێزەکانیان لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک، هێرشێکی چەکدارانی داعشیان تێکشاندووە.


دەستەی حەشدی شەعبی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (22ی تشرینی یەکەمی 2026) لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "هێزەکانی لیوای 61ی حەشدی شەعبی رووبەڕووی هێرشێکی پاشماوەکانی داعش بوونەتەوە لە سنووری ناوچەی (دەنادیش) لە باکووری قەزای حەویجە".

دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند: "چەکدارانی داعش لە کاتی هێرشەکەدا کامێرایەکی گەرمبینی هێزە ئەمنییەکانیان کردووەتە ئامانج، بەڵام دوای وەڵامدانەوەی خێرای هێزەکانی حەشد، چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون."

حەشدی شەعبی راشیگەیاند: "لەم رووبەڕووبوونەوەیەدا هیچ کارمەندێک نەکوژراوە و برینداریش نەبووە، ئێستا ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی هێزە ئەمنییەکاندایە."

رۆژی پێنجشەممە (22ی تشرینی یەکەمی 2026)، سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی راگەیاند: "چەکدارانی داعش کامێرایەکی گەرمبینی سەر بە لیوای 61ی حەشدی شەعبییان لە سنووری قەزای حەویجە کردووەتە ئامانج".

چەکدارانی داعش ماوەیەکە هێرش دەکەنە سەر خاڵەکانی چاودێری، تاوەکو توانای هێزە ئەمنییەکان لە ئاشکراکردنی جووڵەکانیان لاواز بکەن و رێگە بۆ هێرشی فراوانتر خۆش بکەن.

رۆژی 5ـی تشرینی یەکەمیش، لە هێرشێکی دیکەی چەکدارانی داعش لە حەویجە، کارمەندێک کوژراو و سێ کارمەندی دیکەی پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون.

رۆژی 6ی تشرینی یەکەمی 2026، جارێکی دیکە تەقە لە کامێرایەکی چاودێریی گەرمبینی خاڵێکی هاوبەشی پۆلیسی فیدراڵی و بە حەشدی شەعبی کرا.

قەزای حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، یەکێکە لەو ناوچانەی کە دوای چەندین ساڵ لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی لە دەستی داعش، هێشتا وەک ناوچەیەکی مەترسیدار ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەی دۆلاری لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی قەدەخە کرد
عێراق22-10-2026

بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەی دۆلاری لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی قەدەخە کرد

زەیدی فەرمانی پاراستنی خۆپیشاندەران دەدات
عێراق22-10-2026

زەیدی فەرمانی پاراستنی خۆپیشاندەران دەدات

راوچییانی بەسرە ناتوانن بەدڵی خۆیان لە کەنداو راوەماسی بکەن
عێراق22-10-2026

راوچییانی بەسرە ناتوانن بەدڵی خۆیان لە کەنداو راوەماسی بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە