Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق

عێراق

سکاڵا دژی گەڕاندنەوەی بەشێک لە زەوییەکانى مادەی 140 تۆمار دەکرێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

23-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر23-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە پەرلەمانى عێراق 5 ساڵ مۆڵەت بە نیو مووچە دەخرێتە دەنگدانەوە
عێراق23-10-2026

لە پەرلەمانى عێراق 5 ساڵ مۆڵەت بە نیو مووچە دەخرێتە دەنگدانەوە

لە سنووری کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر حەشدی شەعبی
عێراق22-10-2026

لە سنووری کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر حەشدی شەعبی

بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەی دۆلاری لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی قەدەخە کرد
عێراق22-10-2026

بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەی دۆلاری لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی قەدەخە کرد

 

رووداو دیجیتاڵ 


دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق تاوتوێی سکاڵایەک دەکات کە لە دژی گەڕاندنەوەی بەشێک لەو زەوییانەیە کە مادەی 140 دەیانگرێتەوە کە 14 ساڵ پێش ئێستا بڕیارێک لەبارەیەوە دەرکراوە.

 

سکاڵاکە لەلایەن کۆمپانیای Quick Investment بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە لە دژی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و شارەوانیی عێراق تۆمار کراوە و تێیدا داوا دەکات بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012 لە چوارچێوەی مادەی 140ی دەستوور ئەو زەوییانە نەگرێتەوە کە خراونەتە سنووری شارەوانییەکەوە و کوژێنراونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو بڕیارەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە، سەرجەم ئەو بڕیارانە هەڵوەشێنرێنەوە کە لەلایەن لیژنەی کاروباری باکووری دەسەڵاتی پێشووی عێراقەوە کراون بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکانی مادەی 140، کە بەهۆیەوە زەویی هاووڵاتییانی کورد و تورکمان لەو ناوچانە زەوت کراون و دراونەتە عەرەبی هاوردە.

عەبدوڵڵا میروەیس، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو زەوییانەی مادەی 140 کە بڕیاری ژمارە 29 گرتوونیەتەوە و خراونەتە ناو سنوور شارەوانییەکان، قەرەبووی خاوەنەکانیان کراوەتەوە زەوییان لە  سنوورى شارەوانییەکان پێداون کە ئەو سکاڵایە دەیانگرێتەوە، بەڵام زۆربەى زەوییەکانى مادەی 140 کشتوکاڵین و لە دەرەوەی سنووری شارەوانییەکانن.

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی 1ی تشرینی یەکەمی پێکاوە بۆ ئەنجامدانی یەکەم دانیشتن سەبارەت بەو سکاڵایە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە پەرلەمانى عێراق 5 ساڵ مۆڵەت بە نیو مووچە دەخرێتە دەنگدانەوە
عێراق23-10-2026

لە پەرلەمانى عێراق 5 ساڵ مۆڵەت بە نیو مووچە دەخرێتە دەنگدانەوە

لە سنووری کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر حەشدی شەعبی
عێراق22-10-2026

لە سنووری کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر حەشدی شەعبی

بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەی دۆلاری لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی قەدەخە کرد
عێراق22-10-2026

بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەی دۆلاری لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی قەدەخە کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە