Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا

باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا

عێراق

باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا وەڵامی راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەداتەوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسندکردنی پلانی زستانە رادەگەیێنێت
عێراق24-10-2026

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسندکردنی پلانی زستانە رادەگەیێنێت

موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: 170 پێشێلکاریی ئاسمانیی لەلایەن ئەمریکاوە کراوە
عێراق24-10-2026

موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: 170 پێشێلکاریی ئاسمانیی لەلایەن ئەمریکاوە کراوە

وەزیری گەیاندنی عێراق: لە رێگەی سەکۆی (ئەمین)ەوە 24 هەزار گێچەڵی ئەلیکترۆنی چارەسەرکراون
عێراق24-10-2026

وەزیری گەیاندنی عێراق: لە رێگەی سەکۆی (ئەمین)ەوە 24 هەزار گێچەڵی ئەلیکترۆنی چارەسەرکراون

رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا لێدوانانەکانی راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی دەروازەی سنووریی شەیب رەتدەکاتەوە کە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر و دراوی ساختە لە دەروازەکەدا دابووە پاڵ ئێران. باڵیۆزخانەکە داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرامبەر ئەو لێدوانانە هەڵوێستیان هەبێت.


ئەمڕۆ شەممە، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا کە لەلایەن میدیای فەرمیی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، قسەکانی عەبدولئەمیر تعێبان، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراقی بە "تۆمەتی ناڕاست" ناوبرد، سەبارەت بە داخستنی دەروازەی سنووریی شەیب، بە بیانووی بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر و دراوی ساختە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "باڵیۆزخانە چاوەڕوانی ئەوە لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، هەڵوێستیان بەرامبەر بەو تۆمەتە ناڕاستانە هەبێت، کە زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیێنن."

ئەم وەڵامەی تاران دوای ئەوە هات کە عەبدولئەمیر تعێبان لایەنی ئێرانی بە ئەنجامدانی "پێشێلکاریی مەترسیدار" تۆمەتبار کرد کە دەستدرێژین بۆ سەر سەروەریی عێراق و دروستکردنی پشێوی لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات. هەروەها ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی "بە ئەنقەست ئابووریی عێراق لە رێگەی قاچاخچێتیی دراوی ساختە و مادەی هۆشبەرەوە تێکدەدات"، و داوای لە تاران کردبوو رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر بە سەرپێچیکاران بگرێتەبەر.

تعێبان لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کردبوو، عێراق گەورەترین کێشەی سنووریی لەگەڵ ئێراندا هەیە بەراورد بە سەقامگیریی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئوردن، تورکیا و سعودیە، هاوکات تیشکی خستبووە سەر دووبارەبوونەوەی پرۆسەی رفاندنی هاووڵاتییانی عێراقی لە نزیک هەردوو دەروازەی شەلەمچە و شەیب.

راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداریشی دابوو کە "ئەو زیانانەی بەهۆی لێشاوی مادەی هۆشبەر و دراوی ساختەوە بە بازاڕ و ئابووریی عێراق کەوتوون، لەو زیانانە زیاترن کە رێکخراوی داعش بە وڵاتەکەی گەیاندبوو."

رۆژی 21ی ئەم مانگە، بە بڕیارێکی حکومی  دەروازەی سنووریی شەیب لە رۆژهەڵاتی پارێزگای مەیسان بە رووی ئێراندا داخرا.

دوو رۆژ دوای داخرانی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق گوتی: "راگرتنی کار لە دەروازەی شەیب، هەنگاوێکە بەرەو بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی تەکنیکی و لۆجستیی دەروازەکە و، بەهۆی نەبوونی ئامادەیی هونەری، تەکنیکی و پەرەپێدانەوە دەروازەکە داخراوە."

دەروازەی شەیب دەکەوێتە قەزای کەحلای پارێزگای مەیسان، (لە لایەنی ئێران بە چەزابە ناسراوە)، دەکەوێتە پارێزگای خوزستان و یەکێکە لە دەروازە بازرگانی و گەشتیارییە گرنگەکانی نێوان عێراق و ئێران. 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسندکردنی پلانی زستانە رادەگەیێنێت
عێراق24-10-2026

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسندکردنی پلانی زستانە رادەگەیێنێت

موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: 170 پێشێلکاریی ئاسمانیی لەلایەن ئەمریکاوە کراوە
عێراق24-10-2026

موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: 170 پێشێلکاریی ئاسمانیی لەلایەن ئەمریکاوە کراوە

وەزیری گەیاندنی عێراق: لە رێگەی سەکۆی (ئەمین)ەوە 24 هەزار گێچەڵی ئەلیکترۆنی چارەسەرکراون
عێراق24-10-2026

وەزیری گەیاندنی عێراق: لە رێگەی سەکۆی (ئەمین)ەوە 24 هەزار گێچەڵی ئەلیکترۆنی چارەسەرکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە