Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق

عێراق

حکومەتی عێراق: لە بودجەدا 500 هەزار گرێبەست دەکرێتە هەمیشەیی

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بانکی خانوبەرەی عێراق تریلیۆنێک دیناری دیکە بۆ دەستپێشخەریی نیشتەجێبوون تەرخان دەکات
عێراق24-10-2026

بانکی خانوبەرەی عێراق تریلیۆنێک دیناری دیکە بۆ دەستپێشخەریی نیشتەجێبوون تەرخان دەکات

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت بودجە لە وادەی دەستوورییدا پەسند بکرێت
عێراق24-10-2026

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت بودجە لە وادەی دەستوورییدا پەسند بکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسندکردنی پلانی زستانە رادەگەیێنێت
عێراق24-10-2026

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسندکردنی پلانی زستانە رادەگەیێنێت

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێ، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ـدا زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەری گرێبەست و فەرمانبەری کرێی رۆژانە دەکرێنە هەمیشەیی؛ هاوکات 120 هەزار پلەی نوێی وەزیفیش بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن.


ئەمڕۆ شەممە، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی راسپاردووە بە جێکردنەوەی دامەزراندنی 120 هەزار پلەی وەزیفی بە شێوەی گرێبەست، لەگەڵ بەهەمیشەییکردنی گرێبەست و رۆژمێژەکان لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2027ـدا.

سەبارەت بە دابەشکردنی ئەو پلە نوێیانە، گوتەبێژی حکومەت روونیکردەوە کە 120 هەزار پلە وەزیفییە نوێیەکە بەشێوەی گرێبەست دەبن و بەمشێوەیە دابەش دەکرێن: "50 هەزار پلە بۆ دەزگا ئەمنییەکان و 70 هەزار پلەکەی دیکەش بۆ وەزارەتەکان و پارێزگاکان تەرخان دەکرێن."

حەیدەر عەبوودی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەنگاوە بە ئامانجی رەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجان بە لەبەرچاوگرتنی گەشەی دانیشتووان و پێداویستیی کەرتە جیاوازەکان، بەتایبەت کە ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە 50 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە. هەروەها جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانیشەوە پاڵپشتی کراوە.

زیاتر لە 500 هەزار کەس دەکرێنە هەمیشەیی

لەبارەی ئەو کەسانەی بڕیاری بەهەمیشەییکردنەکە دەیانگرێتەوە، گوتەبێژی حکومەت گوتی: "وەزارەتی دارایی ئاماری سەرجەم گرێبەست و فەرمانبەرانی کرێی رۆژانەی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا کۆکردووەتەوە و تێچووە داراییەکانیشی خەمڵاندووە، کە کۆی گشتییان زیاتر لە 500 هەزار کەس دەبێت."

ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارەکە سەرجەم خاوەن گرێبەست و فەرمانبەرانی کرێی رۆژانەی ساڵانی رابردووش دەگرێتەوە، ئەوەش دوای تەواوبوونی رێکارەکانی وردبینی و هەژمارکردنی تێچووە داراییە پێویستەکان.

تاوتوێکردنی بودجەی 2027

گوتەبێژی حکومەت ئاشکرای کرد کە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا تاوتوێ دەکرێت، دواتریش کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی تەواوی وردەکارییەکان و پەسندکردنی ساز دەکرێت، بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ دەنگدان لەسەری.

بە گوتەی عەبوودی، "بودجەی 2027 جیاوازە لە بودجەکانی پێشوو و بە بودجەی بەرنامەیی دادەنرێت، ئەمەش پێویستی بە هاوئاهەنگی و تەواوکاریی نێوان دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان هەیە."

شێوازی پێشکێشکردن بۆ هەلی کارە نوێیەکان

سەبارەت بە میکانیزمی پێشکێشکردن بۆ 120 هەزار پلە وەزیفییە نوێیەکە، حەیدەر عەبوودی روونیکردەوە کە پرۆسەی پێشکێشکردن دوای پەسندکردنی بودجە و دەرچوونی رێنماییە جێبەجێکارییەکان دەستپێدەکات.

هەروەها راشیگەیاند، سەرۆکوەزیران رێنمایی داوە بە دروستکردنی پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنی بۆ رێکخستنی پرۆسەی پێشکێشکردن و ناونووسین، بۆ ئەوەی شەفافیەت و دادپەروەری لە دابەشکردنی دەرفەتەکان لە نێوان پێشکێشکاراندا مسۆگەر بکرێت، دەرگای پێشکێشکردنیش لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بانکی خانوبەرەی عێراق تریلیۆنێک دیناری دیکە بۆ دەستپێشخەریی نیشتەجێبوون تەرخان دەکات
عێراق24-10-2026

بانکی خانوبەرەی عێراق تریلیۆنێک دیناری دیکە بۆ دەستپێشخەریی نیشتەجێبوون تەرخان دەکات

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت بودجە لە وادەی دەستوورییدا پەسند بکرێت
عێراق24-10-2026

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت بودجە لە وادەی دەستوورییدا پەسند بکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسندکردنی پلانی زستانە رادەگەیێنێت
عێراق24-10-2026

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسندکردنی پلانی زستانە رادەگەیێنێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە