Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بارەگای وەزارەتی دارایی عێراق

بارەگای وەزارەتی دارایی عێراق

عێراق

بانکی خانوبەرەی عێراق تریلیۆنێک دیناری دیکە بۆ دەستپێشخەریی نیشتەجێبوون تەرخان دەکات

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت بودجە لە وادەی دەستوورییدا پەسند بکرێت
عێراق24-10-2026

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت بودجە لە وادەی دەستوورییدا پەسند بکرێت

حکومەتی عێراق: لە بودجەدا 500 هەزار گرێبەست دەکرێتە هەمیشەیی
عێراق24-10-2026

حکومەتی عێراق: لە بودجەدا 500 هەزار گرێبەست دەکرێتە هەمیشەیی

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسندکردنی پلانی زستانە رادەگەیێنێت
عێراق24-10-2026

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسندکردنی پلانی زستانە رادەگەیێنێت

رووداو دیجیتاڵ

بانکی خانوبەرەی عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیی عێراق، زیادکردنی تەرخانکراوی دەستپێشخەریی نیشتەجێبوونی بۆ ساڵی 2026 بە گوژمەی یەک تریلیۆن دینار راگەیاند، ئەوەش بە مەبەستی پێدانی قەرز بەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت لە کۆمەڵگە وەبەرهێنانکارییەکاندا یەکەی نیشتەجێبوون بکڕن.


ئەمڕۆ شەممە، 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فالح ساری، وەزیری دارایی و نزار ناسر، پارێزگاری بانکی ناوەندی، بڕیار دراوە بە زیادکردنی بڕی تریلیۆنێک دینار بۆ دەستپێشخەریی خانوبەرە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی خێزانەکان لە پارێزگاکانی عێراق.

بەپێی راگەیێندراوەکە، ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە دابینکردنی پێداویستیی نیشتەجێبوون و وەڵامدانەوەی داواکاریی ئەو هاووڵاتییانەیە کە دەیانەوێت لە رێگەی قەرزی خانووبەرەوە یەکە لەنێو کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکاندا بکڕن.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە دەستپێشخەرییەکە چەند ئامانجێکی گەشەپێدان و ئابووری دەپێکێت، لەوانە: "بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە رێگەی دروستکردنی یەکەی نوێی مۆدێرن لە پارێزگاکاندا، رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و بەگەڕخستنەوەی دەستی کار لە بازاڕدا، لەگەڵ بوژاندنەوەی ئابووریی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، بەتایبەتی کارگەکانی خشت، ئاسن، چیمەنتۆ و کەرەستە بیناسازییە پلاستیکییەکان."

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەنجوومەنی کارگێڕیی بانکی خانوبەرە لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە (20ـی تشرینی یەکەمی 2026)، رێنماییە تایبەتەکانی بەم دەستپێشخەرییە پەسند کردووە و دەستی بە رێکارەکانی پێدانی قەرز کردووە بەپێی ئەو مەرج و رێنماییانەی کە دیاریکراون.

سەبارەت بە میکانیزمی پێشکێشکردن و کەمکردنەوەی رۆتین لەبەردەم هاووڵاتییاندا، بانکی خانوبەرە روونیکردووەتەوە کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق، سیستمی پێدانی قەرز و دانەوەی مانگانەی قیستەکانی لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی و ئەپڵیکەیشنی مۆبایلەوە کارا کردووە.

ئەم رێکارە نوێیە وا دەکات هاووڵاتییان لە 15 پارێزگای عێراق بتوانن بەبێ سەردانیکردنی راستەوخۆی لقەکانی بانکەکە، لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە تەواوی پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارە و دانەوەی قیستەکان جێبەجێ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت بودجە لە وادەی دەستوورییدا پەسند بکرێت
عێراق24-10-2026

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت بودجە لە وادەی دەستوورییدا پەسند بکرێت

حکومەتی عێراق: لە بودجەدا 500 هەزار گرێبەست دەکرێتە هەمیشەیی
عێراق24-10-2026

حکومەتی عێراق: لە بودجەدا 500 هەزار گرێبەست دەکرێتە هەمیشەیی

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسندکردنی پلانی زستانە رادەگەیێنێت
عێراق24-10-2026

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسندکردنی پلانی زستانە رادەگەیێنێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە