رووداو دیجیتاڵ
دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عێراق دەرگەی پێشکەشکردنی داواکاریی بەدەستهێنانی مافی قوربانییان و زیانلێکەوتووانی تاوانەکانی بەعسی کردەوە.
رۆژی چوارشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئەو دەستەیە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو داواکارییانە مافی یاسایی و شایستەی دارایی زیانلێکەوتووانی دەسەڵاتی پێشووی عێراق دەگرێتەوە.
داواکارییەکان بە شێوەی ئیمەیڵ پێشکەش دەکرێن لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی تایبەتەوە.
فۆڕمەکە داوای ناوی چواریی زیانلێکەوتوو، شوێنی نیشتەجێبوون و کاری بەر لە ساڵی 2003 و دواتر دەکات، لەگەڵ وردەکاریی ئەو زیانەی بەری کەوتووە و بەڵگەنامەی پێویست لەبارەی ئەو رووداوەی بەسەری هاتووە؛ هەروەها بەڵێننامەی ئەوەی تێدایە کە سەرجەم ئەو زانیاری و بەڵگەنامانەی پێشکەشی دەکات راستن، ئەگەرنا بەرپرسیارێتیی یاسایی هەڵدەگرێت.
ئەو ئیمەیڵانەی کە دەستەکە دایناون بۆ ناردنی داواکارییەکان:
[email protected]
[email protected]
ژمارەی دەستەکە بۆ پەیوەندی لە کاژێر 7ـی بەیانی تاوەکو 2ـی پاش نیوەڕۆ:
07873931421

