رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی ئەمڕۆی بۆ کاتێکی نادیار دواخست؛ بڕیاربوو لەم کۆبوونەوەیەدا دەنگ لەسەر سەرۆک و ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان بدرێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 29ی تشرینی یەکەمی 2026، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "بڕیاردرا دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت".
بەپێی کارنەمەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، تەوەرەی سەرەکیی دانیشتنەکە لە یەک بڕگە پێکهاتبوو کە دەنگدان بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ئەندامی لیژنە پەرلەمانییەکان، کە وەک ئەرکی سەرەکیی کاری یاسادانان و چاودێریی پەرلەمان هەژمار دەکرێن.
رەبیع مووسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رۆژی پێنچشەممە، 29ـی تشرینی یەکەمی2026، بە رووداوی راگەیاند: "سەرۆکی لیژنەکان گۆرانکارییان بەسەردا دێت، چونکە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بڕیاری گۆرانکاری درا".
رەبیع مووسەوی راشیگەیاند: "سەرۆکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان سەدا سەد بۆ کورد دەبێت، دکتۆر سەڵاڵ عەلی سەرۆکایەتی دەکات، هەروەها گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیژنەی کاریش دەکرێ".
23 لیژنەی هەمیشەیی لە پەرلەمانی عێراق هەن، کە بەگوێرەی ژمارەی کورسی و سازان بەسەر لایەنەکاندا دابەش دەکرێن.

