کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

عێراق

بڕگەی پەسندکردنی بودجەی 2027 لە کارنامەی سبەی حکومەتی عێراق دەرهێندرا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت
عێراق10-11-2026

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە
عێراق10-11-2026

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ
عێراق10-11-2026

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ


سەرەڕای ئەوەی بڕیار بوو کۆبوونەوەی سبەی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەنیا تایبەت بێت بە تاوتوێکردن و پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027، بەڵام بڕگەی بودجە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە دەرهێندرا و دواخرا بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو. هۆکارەکەشی بۆ یەکلانەبوونەوەی هەندێک خاڵی ناکۆک لە نێوان هەولێر و بەغدا و نێوخۆی لایەنە عێراقییەکان دەگەڕێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2026، د. زیرەک زێباری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران سبەی بەڕێوەدەچێت، بەڵام بڕگەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 لادراوە و دواخراوە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو؛ ئەمەش بەهۆی ئەوەی چەند خاڵێک هەم لەنێوان هەولێر و بەغدا و هەم لەنێوخۆی عێراق خۆیشیدا پێویستیان بە گفتوگۆی زیاترە و تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراونەتەوە."

سەبارەت بە ئەگەری دواکەوتنی زیاتری پرۆسەکەش، ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "لەوانەیە ئەگەر پێویست بکات تا دوای شەممەش دوابخرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە ئەوەیە رۆژی شەممە تاوتوێ بکرێت."

هاوکات شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە رووداوی گوت: "کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت و تەنیا بڕگەی پەیوەندیدار بە بودجە دواخراوە."

دواخستنی بڕگەی بودجە لە کاتێکدایە کە لە رۆژی یەکشەممەوە شاندێکی باڵای تەکنیکی و دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە بۆ یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێم و شایستە داراییەکان، هەروەها ئەمڕۆش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیە داراییە هەڵپەسێردراوەکان گەیشتە بەغدا.

پێشتر لە 7ی ئەم مانگەدا، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاندبوو کە بە فەرمانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە (10ی تشرینی دووەم) تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تاوەکو رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

بەپێی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 پشکی هەرێمی کوردستان بە 12.7٪ جێگیرکراوە، بەڵام خەرجکردنی بەستراوەتەوە بە چەند مەرجێکەوە، لە سەروویانەوە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی.

هەروەها میکانیزمێک دانراوە بۆ یەکلاکردنەوەی قەرزەکانی نێوان 2004 تاوەکو 2026، کە بە زیاتر لە 12 ترلیۆن و 775 ملیار دینار دەخەمڵێندرێت تاوەکو لە ماوەی سێ ساڵدا پاکتاو بکرێن، لەگەڵ یەکلاکردنەوەی قەرزەکانی هەرێمی کوردستان لای بانکی بازرگانیی عێراق (TBI).


بابەتی پەیوەندیدار

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت
عێراق10-11-2026

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە
عێراق10-11-2026

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ
عێراق10-11-2026

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە