کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هادی عامری، سکرتێری گشتیی لیژنەی مادەی 140

هادی عامری، سکرتێری گشتیی لیژنەی مادەی 140

عێراق

هادی عامری داوای راگرتنی بڕیاری بە قەزاکردنی قەرەتەپە دەکات

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت
عێراق10-11-2026

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە
عێراق10-11-2026

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ
عێراق10-11-2026

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستووری عێراق لە نووسراوێکدا داوا لە دادگەی باڵای کارگێڕی دەکات، رێگری بکرێت لە هەر دەستکارییەکی پێگەی کارگێڕی ناحیەی قەرەتەپە و بەقەزاکردنی. پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێ، نابێت دەستکاری ناوچەکانی مادەی 140 بکرێت.

هادی عامری، سکرتێری گشتیی لیژنەی مادەی 140 رۆژی 24ی ئەیلوولی 2026 نووسراوێکی  ئاراستەی دادگای باڵای کارگێڕی کردووە و تێیدا هاتووە: مادەی 140 مادەیەکی دەستوورییە و هەموو دەسەڵاتەکان پابەند دەکات. ناوچەکانی (خانەقین، جەلەولا-گوڵاڵە-، سەعدیە، قەرەتەپە، جەبارە، مەندەلی، کفری) لە سنووری پارێزگای دیالە ناوچەی کێشەلەسەرن. 

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لکاندن یان جیاکردنەوەی هەر بەشێک لەو ناوچانە بە ناوچەیەکی دیکەوە دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی دیمۆگرافی و جەوهەری لە سنووری کارگێڕییاندا، لەبەرئەوەی ناحیەی قەرەتەپەش یەکێکە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و دەکەوێتە چوارچێوەی رێکار و بڕیارەکانی لیژنەی باڵای مادەی 140. 

لیژنەکە داوا دەکات رێنمایی بدرێت بە پارێزگای دیالە کە دەستکاریی پێگەی کارگێڕیی ناحیەی قەرەتەپە و ناوچە کێشەلەسەرەکانی دیکە نەکرێت و نەکرێنە قەزا تاوەکو ئەو کاتەی بڕگەکانی مادەی 140ی دەستوور جێبەجێ دەکرێن، بەتایبەت کە دادگەی باڵای فیدراڵی بەپێی بڕیاری ژمارە (71) لە 28ـی تەمووزی 2019 جەختی لە بەردەوامی و کارابوونی مادەی 140 کردووەتەوە. 

 

سروە محەممەد، نوێنەری گەرمیان لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووشەممە، 9ی تشرینی دووەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو ناوچانە دەکەونە چوارچێوەی مادەی 140ی دەستووری عێراق و بە هیچ شێوەیەک نابێت دەستکاری بکرێن، هەروەها هەر هەنگاوێک لەو بارەیەوە پێویستە بە رێککەوتن بێت.

نوێنەرەکەی گەرمیان، کە هاوکات بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، بەم دواییانە لە دیالە هەڵمەتێک دەستیپێکردبوو بۆ ئەوەی ناحیەکانی خانەقین بکرێنەوە بە قەزا، لە کاتێکدا خانەقین یەکێکە لە کۆنترین قەزاکانی ناوچەکە.

بە گوتەی سروە محەممەد، بڕیارەکەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140، تەنیا بۆ قەرەتەپە نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەو ناحیە و ناوچانەی دیکەشە، کە هەوڵی دەستکاریکردنیان دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت
عێراق10-11-2026

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە
عێراق10-11-2026

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ
عێراق10-11-2026

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە