کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەى هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى

کۆبوونەوەى هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى

عێراق

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەبارەی بودجە دواخرا

هەستیار قادر

هەستیار قادر

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت
عێراق10-11-2026

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە
عێراق10-11-2026

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ
عێراق10-11-2026

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ

رووداو ديجيتاڵ

کۆبوونەوەى هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان لەبارەى پڕۆژە یاسای بودجەى گشتى بۆ رۆژى چوارشەممە دواخرا، کە دەبوو ئەمڕۆ دووشەممە بۆ تاوتوێکردنى پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027 و ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە بکرێت.


دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2026، عەلی دیفاعی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بڕیار بوو کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەمشەو لە نووسینگەی هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بکرێت، بەڵام دواخرا بۆ رۆژى چوارشەممەى داهاتوو (11ى تشرینى دووەم) ."

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت، هەردوو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027 و حەشدی شەعبی لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێ دەکرێن.

عەقیل ردێنی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێ دەکرێت، کە بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا یەکلایی بکرێتەوە و بنێردرێت بۆ پەرلەمان بۆ پەسندکردنی، بەوپێیەی پەرلەمان وەرزی یاسادانانی خۆی بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە درێژ کردووەتەوە، بۆ پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبیش بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بنێردرێت بۆ پەرلەمان.

تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027 لەلایەن هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، دواى  ئەوەیە کە دووشەممە 9ى تشرینى دووەم، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانى بەغداى کرد بۆ تاوتوێکردنی پشکی هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبووەوە.

حوسام روبەیعی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی خزمەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەو کۆبوونەوەیەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، تاوتوێی خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027."

 دیارترین ناکۆکییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەى پڕۆژە یاسای بودجەى گشتى 2027 ى عێراق بریتین لە رێژەى  پشکى هەرێمى کوردستان و بڕى نەوتى هەناردەکراو و جیاکردنەوەى مووچەى فەرمانبەران لە خەرجى راستەقینەى عێراق. 

بابەتی پەیوەندیدار

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت
عێراق10-11-2026

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە
عێراق10-11-2026

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ
عێراق10-11-2026

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە