کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نەخشەی کاری گەڵف کیستۆن لە ماڵپەڕی کۆمپانیاکە وەرگیراوە.

نەخشەی کاری گەڵف کیستۆن لە ماڵپەڕی کۆمپانیاکە وەرگیراوە.

عێراق

گەڵف کیستۆن 16.5 ملیۆن دۆلاری لە شایستە دارایییەکانی وەرگرت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت
عێراق10-11-2026

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە
عێراق10-11-2026

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ
عێراق10-11-2026

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای نەوتی گەڵف کیستۆنی بەریتانی کە سەرپەرشتیاری کێڵگەی شێخانە لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 16.5 ملیۆن دۆلاری وەک یەکەم بەشی "پارەی تەواوکاری" لە بەرامبەر هەناردەکردنی نەوتەکەی وەرگرتووە؛ ئەمەش هەنگاوێکی نوێیە لە یەکلاکردنەوەی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بیانییەکان لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.

ئەم پارەیەی دراوەتە کۆمپانیاکە، زیاتر لە نیوەی ئەو 31.3 ملیۆن دۆلارەیە، کە وەک قەرز لەسەر فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئەیلوول تاوەکو کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو (2025) لە لایەن بەغداوە مابووەوە. کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تەواوی ئەو پارەیەی دیکەشی پێبگات.

بە وەرگرتنی ئەم پارەیە، کۆی پارەی نەختی بەردەست لە گەنجینەی کۆمپانیای گەڵف کیستۆندا گەیشتە 66 ملیۆن دۆلار، جیا لەوەی بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا 175 ملیۆن دۆلاری دیکەی لە فرۆشتنی بۆندەکانی پێ بگات.

سیستمی پارەی تەواوکاری (Top-up) چییە؟

بە عەرەبی (مستحقات تكميلية) دوای ئەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکردەوە، رێککەوتن کرا کە بەغدا بۆ هەر بەرمیلێک نەوت تەنیا نزیکەی 16 دۆلار بە کۆمپانیا نەوتییەکان بدات تاوەکو خەرجیی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەکەی پێ دابین بکەن.

بەڵام بەپێی گرێبەستە بنەڕەتییەکان و بەهۆی بەرزبوونی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، مافی راستەقینەی کۆمپانیا بیانییەکان لە هەر بەرمیلێک نەوت زۆر لەو 16 دۆلارە زیاتر بوو. ئەو جیاوازییەی لە نێوان ئەو 16 دۆلارە و مافی راستەقینەی کۆمپانیاکەدا دروستبوو، وەک قەرز لەسەر کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) تۆمارکرا.

بۆ دانەوەی ئەو قەرزە، سۆمۆ ئێستا بڕە نەوتی زیاتر دەداتە کۆمپانیاکان تاوەکو بیفرۆشن و پارەکەیان تەواو بکەن، کە بە "پارەی تەواوکاری یان Top-up" ناسراوە.

پێگەی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان

جۆن هاریس: دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە "هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنییە" بۆ کۆمپانیاکەمان و تەواوی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان

جۆن هاریس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گەڵف کیستۆن دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیەی بە "هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی" بۆ کۆمپانیاکەیان و تەواوی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان ناو بردووە.

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن خاوەنی 80٪ـی پشکەکانی کێڵگەی نەوتی شێخانە کە لە دووریی 60 کیلۆمەتر، دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای هەولێر. کۆمپانیای مۆڵ-ی هەنگاری خاوەنی 20٪ـەکەی دیکەیە. بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە لە ساڵی 2013ـەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 155 ملیۆن بەرمیل نەوتی لێ بەرهەمهێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت
عێراق10-11-2026

لە بەغدا شەڕە تەقە لەنێوان دوو ئەفسەر دروست دەبێت

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە
عێراق10-11-2026

عەلی زەیدی: رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە پێشینەی کارنامەمانە

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ
عێراق10-11-2026

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: کۆڕەک پابەندی دانەوەی تەواوی قەرزەکان دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە