Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کوژراوەکەیە و بە ژیریی دەستکرد کواڵیتییەکەی بەرزکراوەتەوە.

وێنەی کوژراوەکەیە و بە ژیریی دەستکرد کواڵیتییەکەی بەرزکراوەتەوە.

کوردستان

پژاک بەرپرسیارێتیی کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسدارانی لە مهاباد گرتەئەستۆ

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مهاباد.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و 4ی دیکەش بریندار بوون
کوردستان24-10-2026

مهاباد.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و 4ی دیکەش بریندار بوون

کەشناسیی ورمێ: پێشبینیی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو دەکرێ
کوردستان24-10-2026

کەشناسیی ورمێ: پێشبینیی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو دەکرێ

محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت دەستکاریکردنی دەستووری عێراق لای کورد هێڵی سوور بێت
کوردستان24-10-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت دەستکاریکردنی دەستووری عێراق لای کورد هێڵی سوور بێت


رووداو دیجیتاڵ 

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، کە باڵی سەربازیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسدارانی لە شاری مهاباد گرتەئەستۆ و رایگەیاند، ئەو کارە وەک "تۆڵەسەندنەوە" بووە.

رۆژی پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026، یەرەکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە تێیدا ساتی کوژرانی کەسێک بە ناوی (عومەر دێهقان) دەردەکەوێت. یەرەکە لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ناوبراو دەستی هەبووە لە "شەهیدکردنی چوار گەریلای پەژاک" و هۆشداریش دەداتە ئەو کەسانەی دیکە کە هاوکاریی سوپای پاسداران دەکەن و دەڵێت: "ئەوانیش با چاوەڕێی تۆڵە بن."

رۆژی شەممەی رابردوو، 8ـی ئابی 2026، عومەر دێهقان لە کاتی کارکردن لە نێو کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا کوژرا. لە سەرەتای رووداوەکەدا بەشێک لە میدیاکانی ئێران وەک "جووتیارێکی سڤیل" ناویان برد، بەڵام لە کاتی بەخاکسپاردنیدا ژمارەیەک لە فەرماندە و ئەندامانی سوپای پاسداران ئامادە بوون و وەک ئەندامێکی سوپا ناسێندرا.

لەمبارەیەوە، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە: "عومەر دێهقان ئەندامی سوپای پاسداران بووە و لەلایەن گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە کوژراوە."

پێش بڵاوبوونەوەی راگەیێندراوەکەی یەرەکە، هەندێک لە میدیاکانی دەرەوەی ئێران بڵاویان کردبووەوە کە گرووپێکی نەناسراو بە ناوی "خۆری هیوا" کوژرانی ئەو ئەندامەی سوپای پاسدارانیان گرتووەتە ئەستۆ.

عومەر دێهقان خەڵکی گوندی "گاگەشی خوارێ" بووە لە نزیک شاری مەهاباد. ماوەی 7 ساڵ بووە وەک چەکداری "بەسیج" یان ئەندامی سوپای پاسداران لە بنکەی سەربازیی گوندەکەیاندا کاری کردووە.


بابەتی پەیوەندیدار

مهاباد.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و 4ی دیکەش بریندار بوون
کوردستان24-10-2026

مهاباد.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و 4ی دیکەش بریندار بوون

کەشناسیی ورمێ: پێشبینیی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو دەکرێ
کوردستان24-10-2026

کەشناسیی ورمێ: پێشبینیی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو دەکرێ

محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت دەستکاریکردنی دەستووری عێراق لای کورد هێڵی سوور بێت
کوردستان24-10-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: دەبێت دەستکاریکردنی دەستووری عێراق لای کورد هێڵی سوور بێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە