Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

هەرێمی کوردستان.. نیوەی کارمەندانی بەشێکی چێشتخانە و رێستوورانتەکان بیانین

مستەفا گۆران

مستەفا گۆران

12-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران12-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ 

سەرەڕای بڕیاری ئەوەی کە دەبێ 75%ـی کارمەندانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان نێوخۆیی بن، بەشێک لە خاوەنکارەکان پابەند نین و هاونیشتمانیانیش نیگەرانن لەوەی لە کافێ و چێشتخانەکان کارمەندی بیانی پێشوازییان لێدەکەن و بە کوردی قسە ناکەن.

لە یەکێک لە چێشتخانەکانی هەولێر، زیاتر لە 90%ـی کارمەندەکان کوردن. لەو چێشتخانەیە نزیکەی 80 کارمەند لە دوو شێفتدا کاردەکەن.

 

حاجی تاریق، خاوەنی چێشتخانەکەیە و دەڵێت، "کارمەندەکانمان 90%یان کوردن، چونکە چێشتخانەکەمان ناسراوە. لیستی خواردن بە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی نووسراوە. بەمزووانە چێشتخانەیەکی نوێ دەکەینەوە و هەموو کارمەندەکان لە کاتی کارکردندا جلی کوردی دەپۆشن."

 

بەپێی بڕیاری ژمارە 172ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەبێت 75%ـی کارمەندانی کەرتی تایبەت نێوخۆیی بن، بەڵام لە هەندێک شوێن نیوەی کارمەندەکان بیانین. بەڕێوەبەری یەکێک لە چێشتخانەکان هۆکارەکەی بۆ دەستنەکەوتنی کارمەندی کورد دەگەڕێنێتەوە.

 

ئالان حوسێن، بەڕێوەبەری چێشتخانەیە و دەڵێت، "کارمەندەکانمان نیوەیان کوردن و نیوەیان عەرەب، بەڵام لە وەرزی زستاندا کارمەندی کورد کەم دەبێت، بەهۆی قوتابخانە و زانکۆوە. بۆ نموونە، ئەم مانگە 15 کارمەندی کوردم رۆیشتوون، بۆیە ناچارین کارمەندی عەرەب یان بەنگلادیشی بهێنین."

 

هاونیشتمانییان کاتێک سەردانی چێشتخانە و قاوەخانەکان دەکەن، نیگەرانن کە کارمەندی بیانی پێشوازییان لێدەکەن و بە زمانی کوردی قسە ناکەن.

 

رۆژان موحسین، مامۆستایە و دەڵێت، "دەچیتە هەندێک چێشتخانە پێت دەڵێن 'تفضل شترید؟'. من عەرەبی دەزانم، بەڵام خەڵکی دیکە هەیە عەرەبی نازانێت، بۆیە خۆشە هەمووی بە کوردی بێت."

 

وەستا ئاشتی، خانەنشینە و باس لەوە دەکات، "ئەگەر یەکێک هەستی کوردایەتی هەبێت و کورد و خاکی خۆی خۆشبوێت، بێگومان برینی دەکولێتەوە."

 

بۆ مسۆگەرکردنی هەلی کاری ناوخۆیی و رێکخستنی بازاڕی کار، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێنوێنیی ژمارە 8ـی ساڵی 2022ـی دەرکردووە. بەپێی رێنوێنییەکە، هیچ مۆڵەتێکی کار بۆ چێشتخانە، کافتریا و پڕۆژەکان نوێناکرێتەوە، ئەگەر مەرجی رێژەی کارمەندی  ناوخۆیی جێبەجێ نەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە