Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دوا وادە بۆ پێشکەشکردن لە زانکۆلاین نزیکدەبێتەوە؛ خواست لەسەر بەشە جیاوازەکان زیادیکردووە

لیلیا میراوتسا

لیلیا میراوتسا

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
لیلیا میراوتسا
لیلیا میراوتسا24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ، 24-09-2026، وێبسایتی زانکۆلاین بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دابخرێت؛ ئەمەش وایکردووە قەرەباڵخییەکی زۆر لە سەنتەرەکانی پڕکردنەوەی فۆرم دروست ببێت و خوێندکاران لە هەوڵی کۆتاییدان بۆ دیاریکردنی ئایندەی ئەکادیمییان.


رێکخراوەکان هاوکاریی خوێندکاران دەکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکانیان. تەنیا لە سەنتەرەکانی دەزگای روانگە، زیاتر لە 2500 فۆرمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 پڕکراونەتەوە.

عیسا بەشارەتی، بەرپرسی روانگە خوێندن لە دەزگای روانگە بە رووداوی رایگەیاند: "ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، دوای بەشە پزیشکی و ئەندازیارییەکان، خواستێکی زۆر لەسەر بەشە جیاوازەکانی دیکەش هەیە".

سکای سەفەر، کە یەکێکە لە دەرچووە یەکەمەکان و کۆنمرەی 96ی بەدەستهێناوە، دەڵێت، هەرچەندە دەرگای زۆربەی بەشەکانی بۆ کراوەتەوە، بەڵام ئەو بە وردی بیر لە هەڵبژاردنی بەشێک دەکاتەوە کە لەگەڵ حەز و خولیاکانی بگونجێت. هاوکات رەوشت کەمال، دەرچوویەکی دیکەی پۆلی 12ـە و باس لەوە دەکات کە هەڵبژاردنی بەشەکان پرۆسەیەکی چارەنووسسازە و پێویستی بە راوێژ و سەرنجی ورد هەیە.

زانکۆی سەڵاحەدین، کە یەکێکە لە 20 زانکۆ حکومییەکەی هەرێمی کوردستان، بە 17 کۆلێژ و 89 بەشی ئەکادیمییەوە، ساڵانە هەوڵ دەدات لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا خۆی بگونجێنێت.

سامان عەبدوڵڵا، گوتەبێژی زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت: "زانکۆ بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کە کوالێتیی خوێندن بەرز بکاتەوە و بەشی نوێ بکاتەوە کە لەگەڵ داواکارییەکانی سەردەم و بازاڕی کاردا بگونجێت."

بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆی گشتیی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی  2026-2027  لە هەرێمی کوردستان 40,716 خوێندکارە، کە کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە