Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دوای بەرنامەی لەگەڵ رەنج ئاسانکاری بۆ پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە نابیستان دەکرێت

لیلیا میراوتسا

لیلیا میراوتسا

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
لیلیا میراوتسا
لیلیا میراوتسا07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

 دوای بەرنامەی "لەگەڵ رەنج"ی تۆڕی میدیایی رووداو، بڕیار درا ئاسانکاری بۆ نابیستان و کەمبیستانی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری. لە هەولێر و سلێمانی، سەدان کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بەڵێنی هاوئاهەنگیی تەواو دەدەن.

دوای پەخشکردنی بەرنامەکە، سەدان نابیست و کەمبیست لە هەرێمی کوردستان دڵخۆشن بەوەی کە ئاسانکارییان بۆ دەکرێت. لە هەولێر، زیاتر لە 100 کەس لە کۆمەڵەی نابیستان کۆبوونەوە بۆ تۆمارکردنی ناویان.

سامان سەباح، سەرۆکی کۆمەڵەی نابیستان و کەمبیستانی هەرێمی کوردستان، بە رووداوی راگەیاند: "پۆلیسی هاتووچۆ و وەزارەتی تەندروستی هاتوونەتە سەر خەت و پاڵپشتیی نابیستانیان کردووە. گوتوویانە لەمەودوا ئاسانکارییان بۆ دەکەین. بەڕاستی نابیستان هەموویان مافی خۆیانە و هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ کەسانی دیکە نییە."

قۆناغی یەکەمی بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە سلێمانی دەستی پێکردووە، ئەمەش خۆشحاڵیی نابیستانی لێکەوتووەتەوە.

دانا عومەر، یەکێک لە نابیستان، دەڵێت: "دڵخۆشم کە بڕیاری مۆڵەتی شۆفێری دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. زۆر سوپاسی کاک رەنج و بەرنامەکەی و کەناڵی رووداو دەکەین کە ئەم دەرفەتەیان بۆ رەخساندین."

هەروەها، ئیمان ئەحمەد، خانمێکی نابیستە و دەڵێت: "زۆر دڵخۆشم وەک ئافرەتێک، پێشتر نەمدەتوانی بچمە عێراق بۆ دەرهێنانی مۆڵەت، بەڵام ئەمڕۆ دڵخۆشم کە دەتوانم لێرە کارەکانم بکەم."

لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ رێکخستنی کارەکان. شیلان عوسمان، لێپرسراوی بەشی مۆڵەت لە پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی، گوتی: "داواکاریمان بۆ ناوەندێکی راهێنان نووسیوە و تاوەکو ئەو بەڕێزانە راهێنان تەواو دەکەن، ئێمەش چەند ئەفسەرێکمان فێری زمانی ئاماژە دەکەین."

هاوکات، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش پشتگیریی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە دووپات کردەوە.

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رایگەیاند: "سەردانی وەزیری ناوخۆمان کردووە و ئەو بابەتەمان لەگەڵ باس کردووە. بەڵێنی پێداوین کە نابیست مۆڵەتی شۆفێریی پێ بدرێت. ئەمە داوایەکی رەوایە و هاوئاهەنگییەکی بەردەوام لەنێوان وەزارەتی کار و وەزارەتی ناوخۆدا هەیە."

بەپێی ئامارەکان، تەنیا لە هەولێر و دەوروبەری نزیکەی 1600 نابیست و کەمبیست هەن و تاوەکو ئێستا ناوی زیاتر لە 200 کەسیان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت تۆمار کراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە