Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

بەرزبوونەوەی نرخی تایە بازاری لە هەولێر سست کردووە

مستەفا گۆران

مستەفا گۆران

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

بازاڕی تایەفرۆشان لە هەولێر بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە سستیی تێکەوتووە. فرۆشیاران دەڵێن، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و بەرزبوونەوەی کرێی گواستنەوە و گومرگ، هۆکاری سەرەکیی گرانبوونەکەن.

تەقیەدین عەدۆ، جووتیارێکە و بۆ کڕینی تایەی هەرزانتر لە بەردەڕەشەوە هاتووەتە هەولێر، بەڵام دەڵێت، نرخەکان شۆکیان کردووە.

تەقیەدین عەدۆ، بە رووداوی گوت، "پێشتر جووتێک تایەم بە 630 دۆلار دەکڕی، ئێستا بە هەزار زەحمەت بە 730 دۆلار کڕیومە. من جووتیارم و ئێستا وەرزی کێڵانە، بەبێ تایە ناتوانم کار بکەم."

فرۆشیارانی تایە باس لەوە دەکەن کە کاریگەرییەکانی گرژییەکانی کەنداو و داخستنی گەرووی هورمز، 5%ی خستووەتە سەر نرخی کڕینی تایە، هاوکات کرێی گواستنەوە و گومرگیش دوو هێندە زیادیان کردووە.

حاجی فەرهەنگ فەریق، تایەفرۆشە و دەڵێت، "فرۆشمان 50% کەمی کردووە. پێشتر ئەگەر کۆنتێنەرێکمان لە رێگەی بەندەر عەباسەوە بهێنایە، 6,800 دۆلاری تێدەچوو، بەڵام ئێستا لە رێگەی مێرسینەوە دەیهێنین و 12,000 دۆلاری تێدەچێت. کۆنتێنەرێک تایە لە دوبەیەوە بە 3,500 دۆلار دەگەیشتە دەستمان، کەچی ئێستا بە 8,000 دۆلار دەگات."

گرانبوونی نرخ وایکردووە هاووڵاتییان زیاتر روو لە کڕینی تایەی بەکارهاتوو بکەن و هاوکات بڕی تایەی نوێش لە بازاڕدا کەم بووەتەوە.

فەریدوون عوزێر، ئەندامی ئەنجوومەنی تایەفرۆشان دەڵێت، "بەهۆی گرانییەوە، خەڵک زیاتر بەدوای تایەی بەکارهاتوودا دەگەڕێن. پێشتر ئەگەر تایە بە مانگێک دەگەیشت، ئێستا سێ مانگی پێدەچێت یان هەر نایەت، چونکە زۆربەی بۆ ئێران دەچێت و ناگەڕێتەوە."

بە بەراورد بە پێش گرژییەکانی کەنداو، نرخی جووتێک تایەی ئۆتۆمبێلی بچووک 10 بۆ 20 دۆلار بەرز بووەتەوە، لە کاتێکدا نرخی تایەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر 150 بۆ 200 دۆلار زیاتر بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە