Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

وێنە: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

کوردستان

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی ناوچەکە: بەشێک نابین لە ململانێ و کێشەکان
کوردستان21-10-2026

سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی ناوچەکە: بەشێک نابین لە ململانێ و کێشەکان

نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو یەک رفێندراوی دەستی داعش مابێت لە گەڕان بەردەوام دەبین
کوردستان21-10-2026

نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو یەک رفێندراوی دەستی داعش مابێت لە گەڕان بەردەوام دەبین

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

 رووداو دیجیتاڵ

سبەی وادەی پێشکێشکردنی سیڤی بۆ پۆستی قایمقامی قەزای شنگال تەواو دەبێت و بە گوتەی پرسێک لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، تاوەکو ئێستا 4 کەس داواکارییان پێشکێش کردوە و وەرگرتنی داواکارییەکان بەردەوامە.


ئەحمەد کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە (21ی تشرینی یەکەمی 2026) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەرگرتنی داواکاریی خوازیارانی ئەو پۆستە تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمیی سبەی پێنجشەممە 22ـی مانگ لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەردەوام دەبێت. 

رۆژی یەکشەممە (18ی تشرینی یەکەمی 2026)، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە فەرمی دەرگای خۆبەربژێرکردنی بۆ پۆستی قایمقامی قەزای شنگال کردەوە و ماوەی پێنج رۆژیش مۆڵەتی دا بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و بەڵگەنامە. 

بەگوتەی، محەممەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییە لە ئەنجوومەکە "تاوەکو ئێستا یەکێتی کەسی بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر نەکردووە." 

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی حیزبەکەی پشتوانیی کێ دەکات؟ گوتی: "جارێ دیار نییە."  بەڵام ئەو  پێی وابوو، " دواجار بە سازانی سیاسی پۆستی قایمقامی قەزای شنگال یەکلادەکرێتەوە".

سەبارەت بە پارتی، ئەحمەد کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنەکە راگەیاند: "هەوڵەکانمان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی پۆستی قایمامی شنگال یەکلابێتەوە و ناکرێت بەم شێوەی شنگال بێ قایمقام بێت".

لەبارەی بەرپژێری پارتی بۆ ئەو پۆستە، ئەحمەد کیکی گوتی:" تاوەکو کۆتایی دەوامی سبەی پێنجشەممە ئەمە روون نابێتەوە".
  
ئەنجوومەنی پارێزگاکە پاڵپشت بە یاسای پارێزگا ناڕێکخراوەکان لە چوارچێوەی هەرێم و یاسای هەڵبژاردنەکان، حەوت مەرجی سەرەکیی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دیاریکردووە: 

یەکەم: بەربژێر دەبێت هاووڵاتییەکی عێراقیی لێهاتوو بێت و تەمەنی لە 30 ساڵ کەمتر نەبێت.
دووەم: هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان هاوتای بێت.
سێیەم:  حوکم نەدرابێت بە تاوان، کەتنی ئابڕووبەر، یان دۆسیەکانی گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی کە لە یاسای سزادانی عێراقدا هاتوون، جا بڕیارەکە بەر لێخۆشبوون کەوتبێت یان نا.
چوارەم:  خەڵکی پارێزگای نەینەوا بێت بەپێی تۆماری باری شارستانی، یان لانیکەم بۆ ماوەی 10 ساڵ بە شێوەیەکی بەردەوام لەوێ نیشتەجێ بووبێت، بە مەرجێک نیشتەجێبوونەکەی بۆ مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافی نەبووبێت.
پێنجەم:  رێکارەکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری نەیگرتبێتەوە.
شەشەم:  ئەندامی هێزە چەکدارەکان یان دامەزراوە ئەمنییەکان نەبێت، جگە لە کارمەندانی راژەی شارستانی لەو دەزگایانەدا.
حەوتەم: خاوەنی لانیکەم 10 ساڵ خزمەتی وەزیفی (فەرمانبەری) بێت. 

 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی ناوچەکە: بەشێک نابین لە ململانێ و کێشەکان
کوردستان21-10-2026

سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی ناوچەکە: بەشێک نابین لە ململانێ و کێشەکان

نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو یەک رفێندراوی دەستی داعش مابێت لە گەڕان بەردەوام دەبین
کوردستان21-10-2026

نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو یەک رفێندراوی دەستی داعش مابێت لە گەڕان بەردەوام دەبین

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە