Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق.

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق.

کوردستان

سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی ناوچەکە: بەشێک نابین لە ململانێ و کێشەکان

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شاندێکی هەرێمی کوردستان داوای بەردەوامیی هاوکارییە مرۆییەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات
کوردستان21-10-2026

شاندێکی هەرێمی کوردستان داوای بەردەوامیی هاوکارییە مرۆییەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات

لە گوندێکی مەریوان خولێکی فێربوونی خوێندن و نووسینی زمانی کوردی بەڕێوەچوو
کوردستان21-10-2026

لە گوندێکی مەریوان خولێکی فێربوونی خوێندن و نووسینی زمانی کوردی بەڕێوەچوو

نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو یەک رفێندراوی دەستی داعش مابێت لە گەڕان بەردەوام دەبین
کوردستان21-10-2026

نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو یەک رفێندراوی دەستی داعش مابێت لە گەڕان بەردەوام دەبین

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە (21ـی تشرینی یەکەمی 2026)، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا کە بە ئامادەبوونی وێندی گرین، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بەڕێوەچوو، ستیڤ فەیگن سوپاسی رۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسیی عێراق. لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی دەستوور و پاراستنی مافە رەواکانی گەلی کوردستان پشتیوانی لە سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق دەکەن، ئاماژەی بەوەش دا کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پرەنسیپەکانی هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان رێکخستووەتەوە. پێشی وابوو ئەگەر حکومەتەکانی پێشووی عێراق پابەندی ئەو بنەمایانە بوونایە، دەستکەوتی زیاتر بۆ هەموو لایەک دەهاتەدی.

سەبارەت بە رەوشی پێکهاتەکان، سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ پێکهاتەکانی کوردستان، بەتایبەتی کریستیانەکان لەسەر بنەمای رێز و شەراکەت و مافی دەستووری دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگیی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان بۆ ئەوەی ئیرادەی کریستیانەکان لای خۆیان بێت و رێگری بکرێت لەوەی کەسانی دیکە لە جێگەی ئەوان بڕیار بدەن.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا. سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتاوە سیاسەتی روون بووە، بەشێک نییە لە ئاڵۆزییەکان و نابێتە بەشێک لە ململانێکان، داواشی کرد کێشەکان لەرێگەی دیپلۆماسی و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.

لە بەرامبەردا، شاندی ئەمریکا جەختیان لە بەردەوامیی پابەندبوونی وڵاتەکەیان بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. روونیشیان کردەوە کە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان بە واتای کۆتاییهاتنی پابەندبوونی ئەمریکا نایەت، بەڵکو واشنتن لە چوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا لە رووی ئاسایش، ئابووری، سیاسی و سەربازییەوە پابەندە بە پاراستنی سەقامگیری و هاوپەیمانێتییەکەی لەگەڵ هەولێر و بەغدا.

بابەتی پەیوەندیدار

شاندێکی هەرێمی کوردستان داوای بەردەوامیی هاوکارییە مرۆییەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات
کوردستان21-10-2026

شاندێکی هەرێمی کوردستان داوای بەردەوامیی هاوکارییە مرۆییەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات

لە گوندێکی مەریوان خولێکی فێربوونی خوێندن و نووسینی زمانی کوردی بەڕێوەچوو
کوردستان21-10-2026

لە گوندێکی مەریوان خولێکی فێربوونی خوێندن و نووسینی زمانی کوردی بەڕێوەچوو

نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو یەک رفێندراوی دەستی داعش مابێت لە گەڕان بەردەوام دەبین
کوردستان21-10-2026

نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو یەک رفێندراوی دەستی داعش مابێت لە گەڕان بەردەوام دەبین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە