Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

ئاوارەکانی سەرێ کانی دەگەڕێنەوە سەر ماڵێکی داگیرکراو

ڤیڤیان فەتاح

ڤیڤیان فەتاح

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ڤیڤیان فەتاح
ڤیڤیان فەتاح21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی: رێگری نییە بۆ هاووڵاتییانی عێراق لە سلێمانی خاوەندارێتیی خانوو بکەن
کوردستان21-10-2026

دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی: رێگری نییە بۆ هاووڵاتییانی عێراق لە سلێمانی خاوەندارێتیی خانوو بکەن

دادگە بڕیارێکی هەڵوەشاندەوە رێگەی دەدا لە سلێمانی شوقە و خانوو بەناوی عەرەبەوە تۆمار بکرێ
کوردستان21-10-2026

دادگە بڕیارێکی هەڵوەشاندەوە رێگەی دەدا لە سلێمانی شوقە و خانوو بەناوی عەرەبەوە تۆمار بکرێ

وەزارەتی دارایی و ئابووری: لیستی مووچەی مانگی 10 بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب رەوانەی بەغدا کرا
کوردستان21-10-2026

وەزارەتی دارایی و ئابووری: لیستی مووچەی مانگی 10 بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب رەوانەی بەغدا کرا

رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە ئاوارەکانی سەرێ کانی دوای گەڕانەوەیان، ناچارن بۆ چوونە نێو ماڵەکانی خۆیان پارە بەو چەکدارانە بدەن کە ماڵەکانیان داگیرکردوون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی رێککەوتنێک، دەبووایە هەموو ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

دوای 7 ساڵ ئاوارەیی، ژنێکی کورد کاتێک دەگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی لە گوندێکی سەرێ کانی، دەبینێت چەکدارێک تێیدا نیشتەجێیە و بۆ چۆڵکردنی، داوای 6 هەزار دۆلاری لێدەکات.

فاتیما ئەحمەد، ئاوارەیەکی گەڕاوەیە و بە رووداوی راگەیاند، "بەڵێ لە ماڵەکەماندان، دەڵێن دەرناچین، ئەگەر دەرنەچن خێوەتێک لەبەردەم دەرگاکەم هەڵدەدەم و چاوم لە دەستی خودا دەبێت، ئەوەی لە ماڵەکەشمە خەڵکی دێرە."

ئەم خێزانانە لە ساڵی 2019 بەهۆی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر سەرێ کانی و دەوروبەری، کە ئەنقەرە ناوی نابوو "کانیی ئاشتی"، ئاوارە بوون. کاتێک گەڕاونەتەوە، رووبەڕووی ماڵە تاڵانکراو و وێرانکراوەکانیان بوونەتەوە.

مەحموود وەدحی، یەکێکی دیکە لە ئاوارەکان، بە رووداوی راگەیاند، "رۆژی 28ی مانگی 10ی ساڵی 2019 لەبەر شەڕ رامانکرد."

زەهرا وەدحی، هاوژینی مەحموود، دەڵێت، "سوپای ئازاد هاتە سەرمان، لێیداین و دەرچووین، ماڵ و مەڕەکەمان بەجێهێشت. ئەوان هاتنە ئێرە، دزییان کرد و ماڵیان تاڵان کرد."

لەلایەکی دیکەوە، تیمی سەرۆکایەتیی سووریا، کە سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم دەکات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدات.

د. مستەفا عەبدێ، ئەندامی تیمی سەرۆکایەتیی سووریا، بە رووداوی راگەیاند، "ئەوانەی لە ماڵەکانیاندان، بەرپرسی ئەمنیمان راسپاردووە هەرکەسێک لە ماڵی خەڵکیدا بێت دەریاندەکات، پاسەوانێکیش لەبەردەم ماڵەکانیان دەمێنێتەوە تاوەکو خاوەن ماڵ دێتەوە."

رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم واژۆ کراوە بۆ ئەوەی هەموو ئاوارەیەک بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە لەگەڵ واقیعی سەر زەوی جیاوازە.

بابەتی پەیوەندیدار

دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی: رێگری نییە بۆ هاووڵاتییانی عێراق لە سلێمانی خاوەندارێتیی خانوو بکەن
کوردستان21-10-2026

دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی: رێگری نییە بۆ هاووڵاتییانی عێراق لە سلێمانی خاوەندارێتیی خانوو بکەن

دادگە بڕیارێکی هەڵوەشاندەوە رێگەی دەدا لە سلێمانی شوقە و خانوو بەناوی عەرەبەوە تۆمار بکرێ
کوردستان21-10-2026

دادگە بڕیارێکی هەڵوەشاندەوە رێگەی دەدا لە سلێمانی شوقە و خانوو بەناوی عەرەبەوە تۆمار بکرێ

وەزارەتی دارایی و ئابووری: لیستی مووچەی مانگی 10 بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب رەوانەی بەغدا کرا
کوردستان21-10-2026

وەزارەتی دارایی و ئابووری: لیستی مووچەی مانگی 10 بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب رەوانەی بەغدا کرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە