رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2026، ، هاونیشتمانییەک لە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی گوت، "هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی نەجار سەر بە شاری پاوە لەکاتی گوێزتەکاندن لەسەر دار کەوتە خوارەوەو بە سەختی بریندار بوو."
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، ئەو کەسە ناوی (فەرهاد قادری)یە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
لە ماوەی مانگێکدا ئەوە شەشەم کەسە لەو سنوورە لە ئەنجامی بەربوونەوە لەسەر دارگوێز گیان لەدەست بدات.
پارێزگای کرماشان لە سەر ئاستی ئێران بە پلەی سێیەم دێت لە بەرهەمهێنانی گوێز و زیاتر 9 هەزار هێکتار باخی گوێزی هەیە، کە ساڵانە نزیکەی 18 هەزار تۆن گوێز لەو پارێزگایە بەرهەم دێت و بەشێک لەو بەرهەمە هەناردە پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران و دەرەوەی ئێرانیش دەکرێت.


.webp&w=3840&q=75)
