رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی دێلوڕان - ئەندیمێشک سێ کەس گیانیان لە دەست دا، کە یەکێکیان منداڵێکی ساوایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، مەهدی شەعبانی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند:" لەسەر رێگەی دێلوڕان – ئەندیمێشک دوو ئۆتۆمبێلی جۆری سایپا و پێژو پێکیاندادا. لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە کە یەک لە قوربانییەکان منداڵێکی یەک مانگەیە."
بە گوتەی مەهدی شەعبانی، هەر لە رووداوەکەدا پێنج کەس بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.
بەپێی دادپزیشکیی ئێران، پار 19 هەزار و 540 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.




