رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، رۆژی چوارشەممە سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا."
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا، "رۆشنایی خرایە سەر پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان."



.jpg&w=3840&q=75)