کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

بەڵگەفیلمی "قومری و کاروانەک شەهیدان" نمایش کرا؛ چیرۆکی دایکێک کە 7 کەسی خێزانەکەی شەهید بوون

غەریب مەجید - زاخۆ

غەریب مەجید - زاخۆ

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
غەریب مەجید - زاخۆ
غەریب مەجید - زاخۆ12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان و کەسایەتییەکان، بەڵگەفیلمی "قومری و کاروانەک شەهیدان" نمایش کرا؛ بەڵگەفیلمەکە بەرهەمی تۆڕی میدیایی رووداوە و باس لە خۆڕاگریی دایکێک دەکات کە 7 کەسی خێزانەکەی شەهید بوون، نمایشەکەش کاردانەوەی سۆزداریی زۆری لای ئامادەبووان دروستکرد.

پۆل پۆل خەڵک بەرەو هۆڵەکە دەچوون بۆ ئەوەی گوێبیستی چیرۆکی دایکێک بن کە خاکی ژێر پێیەکانی بووەتە هەوێنی هیوا و ئازادی. "قومری و کاروانەک شەهیدان" ناونیشانی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە باس لە ژیانی قومری عەبدوڵڵا دەکات، ژنێک کە سەرەڕای لەدەستدانی ئازیزانی، هێشتا وەک چیایەک بەپێوە وەستاوە.

قومری عەبدوڵڵا، لەبارەی قوربانیدانی خێزانەکەیەوە بە رووداوی گوت: «ئێمە ئێستاش ئامادەین بۆ هەموو شتێک؛ 3 کوڕم هەن و ئەوانیش دەکەمە قوربانیی کوردستان، خۆشم گیانم دەکەمە قوربانیی خاکی کوردستان. 3 برام شەهید بوون کە تەنیا ئەو 3 برایەم هەبوون، 4 کەسی دیکەش لە ماڵەکەی خۆمدا شەهید بوون، کە 3یان شووبرام بوون و وەک کوڕی خۆم لە منداڵییەوە بەخێوم کردبوون تاوەکو گەورەم کردن. من لە هەموو شوێنێک شانازییان پێوە دەکەم و ئێستاش ئامادەم بۆ هەموو شتێک».

لە کاتی نمایشکردنی بەڵگەفیلمەکەدا، فرمێسک لە چاوی بەشێک لە ئامادەبووان هاتە خوارەوە، نەک تەنیا بەهۆی خەمگینیی چیرۆکەکەوە، بەڵکو بەهۆی مەزنیی ئەو خۆڕاگرییە بێوێنە و قوربانیدانە بێسنوورەی قومری خان.

رۆژان جەباری، ئەندامی پەرلەمان، باسی لە کاریگەریی یەکێک لە دیمەنەکان کرد و گوتی: «وەک ئەوەی کاک رێبەری ئامۆزامان گوتی، کاتێک چووبووە پێشوازیی مامەکانی و پرسیبووی کوا باوکم، پێیان گوتبوو کە باوکی شەهید بووە؛ لەوێدا بێ ویستی خۆمان فرمێسکەکانمان هاتنە خوارەوە».

هونەرمەند حاجی زاخۆیی کە یەکێک بوو لە ئامادەبووان، ئاماژەی بەوە کرد: «ئێمە هەموومان گریاین. سمایل پشۆ لە ساڵانی 80ـەکاندا و کاتێک ئێمە منداڵ بووین، زۆر ناودار بوو لە هەموو ناوچەکەدا، کە باوکی رێبەر بوو». لەلایەکی دیکەوە مەجید عوسمان کە خانەنشینە، پێیوایە ئەو خێزانە قوربانیی زۆر زیاتریان داوە لەوەی لە فیلمەکەدا پیشان دراوە.

هاڤین خدر، ئەندامی پەرلەمان، لەبارەی پەیامی فیلمەکەوە گوتی: «ئەمە تەنیا چیرۆکی خێزانێکی شەهید نەبوو، بەڵکو خۆڕاگری و قارەمانێتیی هەموو خێزانە شەهیدەکان بوو، هەروەها رۆڵی دایکی خەباتکەر بوو لە پاراستنی هەموو کۆمەڵگە، نەک تەنیا پاراستنی چەند خێزانێک».

بەڵگەفیلمی "قومری و کاروانەک شەهیدان" بەرهەمی تۆڕی میدیایی رووداوە و بە هاوکاریی سەنتەری کۆماتە بەرهەم هێنراوە؛ کاری دەرهێنانی لەلایەن کرمانج فەرەجەوە بۆ کراوە، ماوەی فیلمەکە 49 خولەکە و لە ماوەی 2 مانگدا کاری بەرهەمهێنانی بۆ کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە