کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

هیوا حوسامەدین

هیوا حوسامەدین

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە كەركووك.
لە ٧ی ئایاری 2013ەوە لە رووداو كار دەكات. خولی راهێنانی كاری رۆژنامەڤانی و پەیامنێری لە رووداو بینیوە. 
 
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین18-11-2026
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە كەركووك.
لە ٧ی ئایاری 2013ەوە لە رووداو كار دەكات. خولی راهێنانی كاری رۆژنامەڤانی و پەیامنێری لە رووداو بینیوە. 
 

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

حدکا قسەی بەرپرسێکی سوپای پاسداران رەتدەکاتەوە، "خۆمان بارەگاکانمان دەپارێزین"
کوردستان18-11-2026

حدکا قسەی بەرپرسێکی سوپای پاسداران رەتدەکاتەوە، "خۆمان بارەگاکانمان دەپارێزین"

رووداو دیجیتاڵ

بۆ جاری دەیەم، دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک دژی دانەمەزراندنیان خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای سەرەکیی باڵەخانەی پارێزگایان داخست. ئەوان دەڵێن، کۆمپانیا نەوتییەکان خەڵکی دەرەوەی پارێزگاکەیان دادەمەزرێنن.

نادیە سەڵاح، کە 13 ساڵە کۆلێژی ئەندازیاریی نەوتی تەواو کردووە و یەکێکە لە خۆپێشاندەران، گوتی: "بە دەیان جار بەڵێنی دامەزراندنمان پێدراوە، بەڵام دواتر خەڵکیان لە پارێزگاکانی دیکەوە هێناوە و لە کەرکووک دایانمەزراندوون."

خۆپێشاندەران رەخنە لە کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم (BP) دەگرن و دەڵێن، ئەو کۆمپانیایە 750 کارمەندی لە پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدینەوە هێناوە و لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دایناون، لە کاتێکدا دەرچووانی شآرەکە بێکارن.

نوێنەر ئەشرەف، یەکێکی دیکە لە ئەندازیارە خۆپێشاندەرەکان گوتی: "کۆمپانیای بی پی خەڵکێکی زۆری دامەزراندووە کە ژمارەیەکی کەمیان کەرکووکین و زۆربەی زۆریان خەڵکی دەرەوەی کەرکووکن و لەسەر حیسابی کەرکووک دامەزراون."

پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی رایگەیاند: "لەسەر بابەتی بی پی هەڵوێستی تووندمان دەبێت، هەڵوێستێک کە کردار بێت و تەنیا قسە نییە. ئێمە دەبێت مافی خەڵکی کەرکووک بپارێزین."

خۆپێشاندانی ئەندازیارانی بەشە نەوتییەکان لە کاتێکدایە، بۆریی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک-جەیهان چاککراوەتەوە و بەپێی زانیارییەکان، رۆژانە 120 هەزار بەرمیل نەوتی پێدا هەناردە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

حدکا قسەی بەرپرسێکی سوپای پاسداران رەتدەکاتەوە، "خۆمان بارەگاکانمان دەپارێزین"
کوردستان18-11-2026

حدکا قسەی بەرپرسێکی سوپای پاسداران رەتدەکاتەوە، "خۆمان بارەگاکانمان دەپارێزین"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە