کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

زانکۆی کوردستان - هەولێر بڕوانامە دەبەخشێتە نزیکەی 700 دەرچوو؛ 90٪ـیان هەلیکاریان بۆ دەستەبەر دەبێت

پەیام سەربەست

پەیام سەربەست

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

دڵنیا رەحمان پەیانێری رووداوە لە هەولێر. دڵنیا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندی کرد بە تۆڕی میدیایی رووداو.

ئەو پەیامنێری ئازاد بوو لە ئێران و بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەشێوەیەکی مەیدانی هەواڵ و راپۆرتی بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی  لەسەر بابەتە کۆمەڵایەتی وئابووریەکان کردووە. لەوماوەدا توانیویەتی بروانامەی راگەیاندن لە رادیۆ و تەلەفریۆنی ئێران وەربگرت و بۆ ماوەی ساڵێک پەیامنێری کەناڵی خەبەری ئێران بوو.

پەیام سەربەست
پەیام سەربەست12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

زانکۆی کوردستان - هەولێر ئاهەنگی دەرچوونی بۆ نزیکەی 700 قوتابی لە قۆناغەکانی بەکالۆریۆس و ماستەر بەڕێوەبرد؛ ئیدارەی زانکۆکە رایدەگەیێنێت کە ساڵانە گرەنتی دەکەن 90٪ـی دەرچووەکانیان هەلی کاریان دەستبکەوێت و ئامادەی بازاڕی کار بن.

رۆژی پێنجشەممە، زانکۆی کوردستان - هەولێر، ئاهەنگی دەرچوونی بۆ قوتابییەکانی بەڕێوەبرد و تێیدا نزیکەی 700 قوتابی بڕوانامەیان پێبەخشرا؛ لەو ژمارەیە 295 قوتابیان بڕوانامەی بەکالۆریۆس و 401ـیشیان بڕوانامەی ماستەریان وەرگرت.

سۆناتا سەلام، یەکێک لە دەرچووانی بەشی بەڕێوەبردنی کارە کە بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە، بە شانازییەوە باس لە کۆتاییهاتنی هیلاکییەکانی دەکات: «بەڕاستی زۆر زۆر هیلاک بووم، ئەمڕۆ بە یارمەتیی دایکم بڕوانامەکەم وەرگرت، دایکیشم لەگەڵمدا زۆر هیلاک بوو. پشت بە خودا بەتەمام دکتۆراش تەواو بکەم و ببمە دکتۆر سۆناتا».

لای خۆیەوە، مەی کەریم، دایکی سۆناتا، بە دڵخۆشییەوە ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاژێر 5:00ـی بەیانییەوە لەگەڵ کچەکەیدا بەپێوەیە و تەنانەت نانیشی نەخواردووە تاوەکو بە ئاسوودەیی بیبینێت؛ ئەو هیواخوازە کچەکەی بگاتە بەرزترین پلە و وەک پرۆفیسۆرێک بیبینێت.

لە بەشێکی دیکەی ئاهەنگەکەدا، روخسار عومەر، دەرچووی ماستەر لە بەشی ژمێریاری و دارایی، هەستی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت: «وەکو دایکم گوتی هەستەکە پێناسە ناکرێت و زۆر خۆشە. ماندووبوونێکی زۆرمان چەشت، بەبێ دایکم و هاوژینەکەم بێگومان بۆم تەواو نەدەکرا». نادین سەید گوڵ، دایکی روخساریش گوتی: «ئەمڕۆ میوانم لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتووە و کچە گەورەکەم گەڕاوەتەوە، بەڵام لەبەر خاتری روخسار بەجێمهێشتوون و هاتوومەتە ئێرە».

رەیان نەجار، دەرچووی پزیشکیی گشتییە لە زانکۆکە، باسی لە سیستەمی خوێندنی زانکۆی کوردستان کرد: «زانکۆی کوردستان یەکێکە لە زانکۆ هەرە باشەکان، بەتایبەتی سیستەمی خوێندنەکەی وات لێدەکات کە زۆر پابەند بیت و نەتوانیت پشتگوێی بخەیت». هاوکات مەحموود عەباس، دەرچووی بەشی بەڕێوەبردنی کار، پەیامێکی نیشتمانیی هەیە و دەڵێت: «ئەو جلەی لەبەرمانە، ئەو کڵاوەی لەسەرمانە و ئەو بڕوانامەیەی وەرمانگرتووە، تەنیا بۆ جوانی نییە، بەڵکو دەبێت بیرکردنەوەمان بۆ خزمەتکردنی وڵات بێت».

زانکۆی کوردستان - هەولێر لە ساڵی 2006 دامەزراوە و ئێستا لە 4 کۆلێژ و 67 بەش پێکدێت. لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا هەزار و 680 دەرچووی هەبووە و ئیدارەی زانکۆکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ هەر ساڵێکی خوێندن، 90٪ـی دەرچووەکانیان کاریان دەستدەکەوێت یان گرەنتیی هەلی کاریان دەکرێت.

د. زانا ئیبراهیم، سەرۆکی زانکۆی کوردستان - هەولێر، لەبارەی ئامانجی زانکۆکەیانەوە رایگەیاند: «کوردستان ئەمڕۆ پێویستی بە دەستی کارێکە کە لێهاتوویی هەبێت، توانای خۆگونجاندن و فێربوونی بەردەوامی هەبێت. ئەمە بەتایبەتی گرنگە لەژێر رۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی لە بواری تەکنەلۆژیا و زانیاریدا روودەدەن». سەرۆکی زانکۆکە گوتیشی: «بۆ ئێمە گرنگە دەرچووەکانمان نەک تەنیا توانای کارکردنیان هەبێت، بەڵکو بتوانن گۆڕانکاری لە شوێنی کارەکانیاندا بکەن، ببنە سەرکردە لە بوارەکەی خۆیان و کەسانێک بن داهێنان بکەن».

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە