کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیف

وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیف

کوردستان

بەغدا داوا لە هەولێر دەکات پارە بخاتە سەر هەژمارەکەی بۆ ئەوەی نەوت بنێرێ

گەشاو خالید

گەشاو خالید

13-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید13-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

بەغدا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ناردنی یەکەم وەجبەی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان. پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت: "حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە بۆ هەر لیترێک 250 دینار بخاتە سەر هەژماری بانکی عێراق تاوەکو دابەشکردن دەستپێبکات."


دیلان غەفوور، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی هەینی (13ی تشرینی دووەمی 2026)، بە رووداوی رایگەیاند: "دوای بەدواداچوونم لەگەڵ کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە بەغدا، ناردنی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی، نووسراوی فەرمی ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراوە و داوایان لێکراوە بڕی 250 دینار بۆ هەر لیترێک بخەنە سەر هەژماری بانکیی عێراق."

بە گوتەی دیلان غەفوور، یەکەم وەجبەی نەوتەکە 50 ملیۆن لیترە و بەپێی ژمارەی خێزانەکان بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە:

- سلێمانی: 19 ملیۆن و 314 هەزار لیتر
- هەولێر: 18 ملیۆن و 729 هەزار لیتر
- دهۆک: 10 ملیۆن و 792 هەزار لیتر
- هەڵەبجە: 1 ملیۆن و 153 هەزار لیتر

دیلان غەفوور گوتی: "ئەم بڕە نەوتە بەسەر خێزانەکاندا دابەش دەکرێت و بۆ هەر خێزانێک 50 لیتریان پێ دەدرێت". گوتیشی: "ئەمە پشتبەستووە بەو داتایانەی کە لەسەر ژمارەی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان گەیێندراوەتە بەغدا، دوای ئەم قۆناخەش، وەجبەکانی دیکە دەستپێدەکەن، کە بڕی گشتیی نەوتی سپی بۆ هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەگاتە 200 ملیۆن لیتر بۆ ئەم ساڵ."

نرخی نەوتەکە بە هەمان نرخی دیاریکراوی وەزارەتی نەوتی عێراق دەبێت کە بۆ هەر لیترێک 250 دینارە؛ بەم پێیەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی 200 لیتری لەسەر هاونیشتمانییان دەکاتە 50 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە