کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دوای 11 ساڵ لە رزگارکردنی؛ هێشتا شەنگال ئاوەدان نەکراوەتەوە و خزمەتگوزاریی سەرەتایی نییە

عەدلە بەکر

عەدلە بەکر

13-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدلە بەکر
عەدلە بەکر13-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

یازدە ساڵ بەسەر رزگارکردنی قەزای شەنگال لە دەستی چەکدارانی داعش تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا وێرانکاری لە شارەکەدا ماوە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دابین نەکراون. هاووڵاتییان ململانێ سیاسییەکان بە هۆکاری سەرەکیی ئاوەداننەکردنەوەی ناوچەکەیان دەزانن، لە کاتێکدا لە ساڵی 2018ـەوە نزیکەی 400 ملیار دینار بۆ قەزاکە تەرخانکراوە، بەڵام تەنیا 250 ملیار دیناری خەرج کراوە.

11 ساڵ پێش ئێستا داعش لەم شارە کۆتایی هات و بەتەواوی رزگار کرا. بەڵام دوای تێپەڕبوونی ئەو هەموو ساڵە، هێشتا ئاسەوارەکانی شەڕ لەنێو کۆڵان و گەڕەکەکانی شارەکەدا دیارن و چیرۆکی ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە.

راکان رەڤۆ، چالاکڤانی سیاسی لە شەنگال دەڵێت: «دوای 11 ساڵ نەدەبوو هیچ شوێنێک بە وێرانی بمێنێتەوە و دەبوو هەموو خەڵکی شەنگال بگەڕێنەوە؛ بەڵام هۆکاری نەگەڕانەوەیان ئەوەیە کە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان لە شەنگال نین. 

قوتابخانە و نەخۆشخانەکان بەشی خەڵک ناکەن، دۆخی ئاو و کارەبا لە ساڵی 2014 خراپترە و حکومەتیش تاوەکو ئێستا 5٪ـی قەرەبووی خەڵکی نەداوە».

دانیشتووانی قەزاکە، ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان بە بەربەستی سەرەکیی بەردەم ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ناوچەکەیان دەزانن. جەمال شەمۆ، کە هاووڵاتییەکی شەنگالە، ئاماژە بەوە دەکات کە دوای ئەو هەموو ساڵەی بەسەر جینۆساید و ماڵوێرانیی شەنگالدا تێپەڕیوە،

 هێشتا خراپیی دۆخەکە ماوە و وەکو پێویست ئاوەدان نەکراوەتەوە. ئەو دەڵێت: «دەبوو لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی شەنگال ئاوەدان بکرێتەوە، تاوەکو ئێستاش ژیان بۆ هەندێک شوێن و کۆمەڵگەی وەکو گرزەرک و کۆچۆ نەگەڕاوەتەوە و گەلێک شوێنی دیکەش بەو شێوەیەن».

ناجی حەجی، مامۆستایەکی قەزاکەیە و گلەیی لە پەراوێزخستنی شەنگال هەیە و دەڵێت: «لە دوای رزگاربوونیەوە لە دەستی داعش، شەنگال لە ململانێی سیاسی و نەبوونی ئیدارە رزگاری نەبووە. ئێمە وەکو خەڵکی شەنگال دەبینین کە قەزاکەمان لەلایەن حکومەتەوە زۆر پشتگوێ خراوە و ئیهمال کراوە. 

کاتێک سەیری دەوروبەری خۆمان دەکەین، بۆ نموونە قەزای تەلەعفەر زۆر پێشکەوتووە، تەنیا ناوچەکەی ئێمەیە کە یەکەی ئیداریی تێدا نییە و ژێرخانەکەی لەناوچووە».

بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی 2018ـەوە ئەو بودجەیەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ قەزای شەنگال دەستنیشان کراوە، نزیکەی 400 ملیار دینارە؛ بەڵام لەو ژمارەیە تەنیا نزیکەی 250 ملیار دیناری خەرج کراوە و تاوەکو ئێستاش هیچ بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی قەزاکە تەرخان نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە