کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لیوا سمێ بۆسەلی: تاوەکو رێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکرێت دۆخەکە ئاسایی نابێتەوە

عەزیز شەرکانی

عەزیز شەرکانی

13-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەزیز شەرکانی
عەزیز شەرکانی13-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

لیوا سمێ بۆسەلی، ئەندامی فەرماندەیی زێرەڤانی و یەکێک لە فەرماندە بەشداربووەکانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شنگال رایگەیاند، رۆژی رزگارکردنی قەزاکە بەهۆی ورەی بەرزی پێشمەرگەوە "وەک سەیران بوو نەک شەڕ." ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە جەختیکردەوە، کە تاوەکو رێککەوتنی شنگال لەنێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ نەکرێت و گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکە نەکشێنەوە، دۆخی خەڵکی شنگال ئاسایی نابێتەوە
.

لیوا سمێ بۆسەلی، بەشداری لە بووڵتەنی کاژێر 13:00ـی تۆری میدیایی رووداوی کرد، کە دڵدار هەرکی پێشکێشی دەکرد و باسی بیرەوەرییەکانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شنگالی کرد و گوتی، "ئەو رۆژەی چووینە نێو شنگال، بۆ ئێمە وەک بەرەی شەڕ نەبوو، دەتوانم بڵێم، بۆ ئێمە وەک سەیران و خۆشییەک بوو." 

هۆکاری ئەمەشی، وەک خۆی باسی کرد، بۆ ورەی بەرزی هێزی پێشمەرگە و "ئەو گیانفیداییە گەورەیە" گەڕاندەوە کە "لە دڵی پێشمەرگەدا بوو و بەهۆی ئەو ستەم و خیانەتەی داعش لە خەڵکی شنگالی کردبوو."

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆک بارزانی راستەوخۆ و لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە و پێشتر بەڵێنی بە خەڵکی ناوچەکە دابوو بیانگەڕێنێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای شنگال و ئاوارەکان، لیوا سمێ بۆسەلی نیگەرانیی خۆی دەربڕی و گوتی، "خەڵکی شنگال قوربانیدەرن، بەڵام جێگەی داخە، ئەمڕۆ کەوتوونەتە نێو گۆڕەپانی سیاسەتەوە و هەندێک خەڵک بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، بازرگانی و یارییەکی سیاسی بە خەڵکی شنگالەوە دەکەن."

ئەو پێی وایە تاوەکو رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق جێبەجێ نەکرێت، ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچەکە ناگەڕێتەوە. "بەخوا تاوەکو ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی کراوە جێبەجێ نەکرێت، بڕوا ناکەم ئارامی و ئاسایش بەخۆیەوە ببینێت."

لیوا سمێ بوسەلی هەروەها باسی لە دۆخی کارەساتباری خەڵک لەسەر چیای شنگال لەکاتی هێرشی داعش کرد و رایگەیاند، "ئەگەر  هاوکاریی ئاسمانیی نەبووایە، بڕوام وایە سەدان کەس لەو چیایە، لە پیرەژن و منداڵ دەمردن، چونکە چیای شنگال ئاوی لێ نییە."  

 

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە