کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

زینە دەشتی لە رۆژی ئاهەنگی دەرچوونیدا کۆچی دواییکرد

ڤەژین موراد

ڤەژین موراد

13-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ڤەژین موراد
ڤەژین موراد13-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

زینە دەشتی لە رۆژی ئاهەنگی دەرچوونیدا کۆچی دواییکرد

رووداو دیجیتاڵ

زینە دەشتی، کچە خوێندکارێکی تەمەن 22 ساڵ، لە رۆژی ئاهەنگی دەرچوونیدا و بەرلەوەی بڕوانامەکەی وەربگرێت، دڵی لە لێدان وەستا و کۆچی دواییکرد. خێزانەکەی دەڵێن، لە منداڵییەوە نەخۆشیی دڵی هەبووە و چارەسەری نەبووە.

رۆژی پێنجشەممە 12.11.2026، لەنێو رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر، زینە دەشتی، ناسراو بە زیلان، کە خوێندکاری بەشی زانستی ژینگە و تەندروستی بوو، لەهۆش خۆی چوو و لە رێگەی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

رەشید عومەر، مامی زینە، بە رووداوی گوت: "لە باوەشی کوڕەکەم و براکەم (باوکی زینە) بوو، دەیانگوت تاوەکو گەیشتووەتە نەخۆشخانە هەناسەی داوە."

دەشتی عومەر، باوکی زینە، بە خەمێکی قووڵەوە باس لەوە دەکات کە کچەکەی لە منداڵییەوە نەخۆشیی دڵی هەبووە و بۆ چارەسەر چەندین وڵاتیان کردووە، بەڵام پزیشکان پێیان گوتوون کە نەشتەرگەریی بۆ ناکرێت.

باوکی زینە دەڵێت: "سەردانی چەندین پزیشکمان کرد لە هەولێر، سلێمانی و بەغدا. ساڵی پار لە مانگی حوزەیران بردمانە ئوردن و هیندستان، بەڵام هیچ چارەسەرێکی نەبوو و نەشتەرگەرییان بۆ نەکرد."

باوکی زینە، باس لە دوا قسەکانی کچەکەی دەکات و دەڵێت: "پێی گوتم، 'باوکە، سەیرکە خۆم ئامادە کردووە و خۆم جوان کردووە'. بە دڵێکی خۆشەوە لەگەڵ دایکی بەڕێکەوت، بەڵام بەداخەوە قەدەری خودای گەورە بوو."

گیانلەدەستدانی زینە دەشتی، کە بە هیواوە چاوەڕێی وەرگرتنی بڕوانامە و دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ بوو، خەم و پەژارەیەکی قووڵی لەنێو دڵی خەڵکیدا دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە