کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەیەکی تیمی یەکێتی لە حکومەت

کۆبوونەوەیەکی تیمی یەکێتی لە حکومەت

کوردستان

فەرمانبەر تاوەکو بەڕێوەبەرانی یەکێتی لەنێو حکومەت گەڕانەوە سەر کارەکانیان

سیروان عەباس

سیروان عەباس

15-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس15-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

 

دوای ئەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەکو پێکهێنەرێکی سەرەکیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کشانەوەی دا، ئەمڕۆ بەشی زۆریان (فەرمانبەر تاوەکو بەڕێوەبەر) گەڕانەوە سەر کاری خۆیان و لە وەزارەتە جیاوازەکان دەوامیان کرد.

پەرلەمانی کوردستان دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە (تشرینی یەکەمی 2024) کۆبووەوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژارد. ئەم هەنگاوە کاردانەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا و بڕیاری دا لە حکومەت بکشێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمڕۆ 15ی تشرینی دووەم، بەشێکی فەرمانبەرانی پشکی یەکێتی لەنێو حکومەت (فەرمانبەری ئاسایی تاوەکو بەڕێوەبەر) گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان و لە فەرمانگە و وەزارەتەکانی خۆیان دەوامی ئاساییان کردووە.

ئەم بڕیارەی تیمی یەکێتی، بەشە ئەمنی و سەربازییەکەشی گرتبووەوە جگە لە پێشمەرگە، بەڵام ئەمڕۆ بەشی هەرە زۆری پۆلیس، ئاسایش و ئەفسەرانی سەر بە یەکێتی گەڕاونەتەوە و دەوامیان کردووە.

سەرچاوەیەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەڕانەوەکە تاوەکو پلەی بەڕێوەبەرە، واتە بەڕێوەبەری گشتی، بریکاری وەزارەت و وەزیرەکان و خاوەن پۆستە باڵاکان لە ئەنجوومەنی وەزیران نەگەڕاونەتەوە.


ئەم پۆستانە لای یەکێتی بوون و لە 5ی تشرینی دووەمەوە نەچووبوونەوە دەوام و تاوەکو ئێستاش خاوەن پۆستە باڵاکان ناچنەوە:

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
جێگری سەرۆکوەزیران
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران
وەزیر
بریکاری وەزارەت
سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان
بەڕێوەبەری گشتی
جێگری بەڕێوەبەری گشتی
راوێژکاری وەزارەت
بەڕێوەبەر
ئەفسەر و کارمەندانی هێزی ئەمنی و فەرمانبەران


پێنجشەممە 05-11-2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکەی و رۆژێک دوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر کە بە ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتاری پارتی و لایەنەکانی دیکە پەرلەمان کارا کرایەوە، رایگەیاند: "لە ئەم دەقەیەوە لەم حکومەتە دەکشێینەوە.. هەموو هێزمان بەکاردەهێنین خەڵکی خۆمان لە دەڤەرەکەی خۆمان چییان پێویستە بۆیان بکەین".

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە