کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە ساڵانی رابردوودا. وێنە: ئەرشیڤ

دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە ساڵانی رابردوودا. وێنە: ئەرشیڤ

کوردستان

"هەولێر و دهۆک پارەی نەوتی سپییان داوە" و پارێزگاری سلێمانی دەڵێ، ئەمڕۆ ئەوانیش دەینێرین

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێ، پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک پارەی دیاریکراویان خستووەتە سەر هەژماری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی ماڵان. پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت: "ئەمڕۆ ئێمەش پارەکە دەخەینە سەر هەژمارەکە."

ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2026، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک پارەی دیاریکراویان خستووەتە سەر هەژماری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی ماڵان. بەڵام تاوەکو ئێستا پارێزگای سلێمانی پارەکەی نەخستووەتە سەر هەژمارەکە."

هەر ئەمڕۆ دووشەممە، هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەوبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ پارەکە دەخرێتە سەر هەژمارەکە."

ئەم بابەتە دوای ئەوە هات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2026، سەلیم رووکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەک وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای دابەشکردن، سەرجەم رەزامەندییەکانمان بەدەستهێناون و رێکارەکانی دابینکردنی نەوتی سپیمان بۆ هەرێمی کوردستان تەواو کردووە."

سەلیم رووکابی ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەوەی ماوەتەوە رێکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ رادەستکردنی پارەی تایبەت بەو بڕە نەوتە".

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوە کرد کە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ئامادەبوونی نەوتەکە ئاگادار کردووەتەوە و گوتی: "ئیدی هەر دواکەوتنێک رووبدات، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لێی بەرپرس دەبن، چونکە ئێمە لەلایەن خۆمانەوە هەموو کارەکانمان تەواو کردوون."
 
رۆژی 2ـی ئەم مانگە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دا، دواتریش لە 4ـی مانگ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی رەزامەندی لەسەر دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت دا.

نرخی نەوتەکە بە هەمان نرخی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق دەبێت، کە بۆ هەر لیترێک 250 دینار دیاری کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە