کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: شەلال عەبدول

وێنە: شەلال عەبدول

کوردستان

شەلال عەبدول کرایە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای سەلاحەدین

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

شەلال عەبدول، لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگاکە هەڵبژێردرا.


یاسین محەممەد عەلی داودی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، شەلال عەبدول کرایە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگاکە."

شەلال عەبدول، پێش رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، قایماقمی قەزای خورماتوو بوو، بەڵام دواتر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. 

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای سەلاحەدین پشکی یەکێتیە لە پارێزگای سەلاحەدین. رۆژی دووشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2026، لە دادگەی تاوانەکانی تکریت، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەمین عەزیز جەواد، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای سەلاحەدین بەڕێوەچوو و دادگەی سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ دەرکرد. 

ئەمین عەزیز لە ساڵی 2024ـەوە لە پشکی یەکێتیی پۆستەکەی وەرگرتبوو. رۆژی 6ـی ئۆکتۆبەری 2026، دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق دەستگیرکردنی ئەو هاونیشتمانییەی بە تۆمەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی راگەیاند.

بەگوتەی یاسین داودی، " تۆمەتی بەهەدەردانی دارایی گشتی  ئاراستەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کرابوو و ئاماژە بەوەکرابوو کە رێکاری پێویستی کارگێڕیی نەگرتووەتەبەر بۆ پێشگرتن لە بەهەدەردانی سامانەکە و وەک کەمتەرخەمی لە کارەکەیدا ئەژمار کرابوو".

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە