کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

بریندارێکی رووداوەکەی ئیلام گیانی لەدەستدا

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

بریندارێکی رووداوە هاتووچۆکەی ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی گیان لە دەستداوان گەیشتە 13 کەس. 

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی تشرینی دووەمی 2026، هاونیشتمانییەک لە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی گوت: "یەکێک لە بریندارەکانی رووداوەکەی رێگەی مورموری – ئاودانان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا."

بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ئەندازیارێکە بە ناوی مەجید فەیلی، کە لە نەخۆشخانەی گەنجویانی دێزفول لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی دابوو.

لەگەڵ گیان لەدەستدانی مەجید فەیلی ژمارەی گیان لەدەستدانی رووداوەکە بۆ 13 کەس بەرز بووەوە.

ئەو هاونیشتمانییەی شاری ئاودانان گوتی: "ئێستا 15 کەس لە بریندارانی رووداوەکە لە نەخۆشخانەن و بەشێکیان تەندروستیان باش نییە".

کاژێر 7ی ئێوارەی رۆژی شەممە، 14-11-2026 لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە رێگەی نێوان مورموری و ئاودانان لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، 12 کەس کە کارمەندی کۆمپانیای نەوت بوون لە دێلوڕان گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەحمەد کەرەمی، پارێزگاری ئیلام رۆژێک ماتەمینیی سەرانسەری لە پارێزگاکە راگەیاند و لە شاری ئاودانانیش دوو رۆژ ماتەمینی راگەیێندرا.

جەواد کەمەری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای NGL لە شاری دێلوڕان 7 رۆژ ماتەمینی لە کۆمپانیاکە راگەیاند و 7 رۆژیش کارەکانی کۆمپانیاکەی راگرت.
 
بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە، میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمار و ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە، ئەحمەد کەرەمی، پارێزگاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانیان راسپاردووە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری وەرگەڕانی پاسەکەی کرێکاران بکات.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو 12 کەسەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە هەموویان ئەندازیاری بوار نەوت بوون، کە ناوەکانیان بریتین لە ئەمین محەممەد وەلی، محەممەدڕەزا محەممەدی، سەعید غوڵامی،  لوتفوڵڵا مورادی،  روحوڵڵا عەلیجانی، فەریبورز هادیزادە، سەجاد نەسروڵڵاهی، بەهرام تەهماسبی، محەممەد رەحیمی، موسا رەحیمی،نوور محەممەد تەقیزادە و ئەیوب حەسەنوەند. 

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری رووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە