کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دیزاینی ئاوەڕۆی هەولێر کۆنە؛ بۆ رێگری لە لافاو پێشنیازی دروستکردنی 18 پۆند دەکرێت

دڵنیا رەحمان

دڵنیا رەحمان

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

لە 1ی كانوونی یەكەمی 2018ەوە لە رووداو كار دەكات. خولی راهێنانی بینیوە لەسەر كاری پەیامنێری. 
دڵنیا لە ڤیتییەكانیدا كاری لەسەر چیرۆك و رووداوە جۆراوجۆرەكان كردووە. چەندین راپۆرتی لەسەر رەوشی ئابووری و قەیرانی دارایی و كاریگەری لەسەر بازاڕەكان كردووە. هەروەها لێهاتووە لە بەرهەمهێنانی ڤیتییە وەرزشییەكان.
ڤیتییەكی لەسەر پێویستی دروستكردنی كارگەی وشككردنەوەی میوە لە هەرێمی كوردستان وەك چارەسەرێك بۆ رێگرتن لە بەفیڕۆدانی بەرهەمەكانی كوردستان، دەنگدانەوەی هەبوو و جێگەی بایەخپێدانی حكومەت .
ڤیتییەكی لەسەر فڕیدانی منداڵێكی تازە لەدایكبووی تەمەن چەند رۆژە لە26ی تەممووزی 2019 كرد و بەهۆیەوە پۆلیس منداڵەكەی وەرگرت و لە رێگەی كامێراكانی چاودێرییەوە هەوڵی دەستگیركردنی فڕێدەرانی منداڵەكایان دەستپێكرد، بەخێوكردنی منداڵەكەش دابینكرا. 

دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

لە سێمینارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێردا، بە پشتبەستن بە نەخشە و داتا هۆکارەکانی دروستبوونی لافاو تاوتوێ کران؛ بارانبارینی زۆر، زێدەڕۆیی و کۆنیی دیزاینی ئاوەڕۆکان بە هۆکاری سەرەکی دادەنرێن و بۆ چارەسەریش پێشنیازی دروستکردنی 17 پۆندی دیکە لە دەوروبەری شارەکە دەکرێت.

بارانبارینی زۆر لە ماوەی تەنیا یەک کاژێردا، بوونی خانووی زێدەڕۆ و فڕێدانی پاشماوەی خانووبەرە لەسەر رێڕەوی ئاو، لە هۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕینی رێڕەوی ئاون بەرەو ناوشاری هەولێر. لە سێمینارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێردا، بە پشتبەستن بە نەخشە و بە داتا، باس لە سەرجەم هۆکارەکانی دروستبوونی لافاو لە شارەکە کرا.

عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی هۆکارەکانی دروستبوونی لافاوەوە دەڵێت: «هەڵکەوتەی هەولێر بە شێوەی بازنەی دەستە، ئەگەر هەولێر لە ناوەڕاست بێت و پەنجەکان کاناڵ بن، ئەوە هەولێر کەوتووەتە پشتی ئەو کاناڵانەوە. هەروەها هەولێر فراوان بووە، پڕۆژەی زۆر کراوە و خەڵکیش هەوڵدەدات زەویی خۆی رێکبخاتەوە».

بەپێی زانیارییەکانی سێمینارەکە، دیزاینی ئاوەڕۆکانی هەولێر کۆنە و تەنیا توانای بەرگەگرتنی 20 ملیمەتر بارانبارینیان هەیە. دروستکردنی پۆند یەکێکە لە رێکارە و پێشنیازە سەرەکییەکان بۆ رێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو. زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر لەم بارەیەوە ئاماژە بەوە دەکات: «ئێمە پێشنیازی دروستکردنی 18 پۆندمان کردووە، یەکێکیان دروست کراوە و 17ی ماوە؛ ئەگەر ئەم پۆندانە دروست بکرێن، 25٪ی ئاوەکە گلدەدەنەوە».

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر دەشڵێت: «پێشنیازمان کردووە چێکدامیش لەگەڵ پۆندەکان بکرێت کە ئەوەش بەشێکی دیکەی ئاوەکە گلدەداتەوە، بە سەوزاییکردنی سنوورەکەش بە گشتی 35٪ی ئاوەکە گلدەدرێتەوە».

لە کۆتایی سێمینارەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە هەماهەنگیی نێوان وەزارەتەکان، داڕشتنی ماستەرپلانی نوێی شارەوانی، تەرخانکردنی بودجەی پێویست و هەبوونی پلانێکی خێرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، لە گرنگترین رێکارەکانن بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو لە هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە