کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک نەوت دەکاتە نێو بەرمیلی خەڵک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەسێک نەوت دەکاتە نێو بەرمیلی خەڵک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

هەولێر، دهۆک و سلێمانی پارەی نەوتیان خستە سەر هەژماری بەغدا و چاوەڕێی گواستنەوەن

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری سلێمانی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ پارەی نەوتیان خستووەتە سەر هەژماری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق. گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان هەموو رێکارەکانی تەواو کردووە و چاوەڕێی ئەوەن هەرێمی کوردستان کۆمپانیای گواستنەوە دابین بکات. 


هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک پارەکەیان خستبووە سەر هەژماری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق، تەنیا پارێزگای سلێمانی مابوو. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2026، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ بەیانی پارەکە خرایە سەر هەژماری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق."

هاوکات سەلیم رووکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "بابەتەکە پەیوەستە بە لایەنی هەرێمی کوردستانەوە لە رووی دابینکردنی کۆمپانیایەکی گواستنەوە بۆ ئەوەی دەست بە دابینکردنی نەوتەکەیان بکرێت؛ سەبارەت بە کۆمپانیای دابەشکردنیش، رێکارەکانی خۆی تەواو کردووە و ئامادەیە بۆ دابینکردن."

بەیانی ئەمڕۆ، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو: "پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک پارەی دیاریکراویان خستووەتە سەر هەژماری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بۆ وەرگرتنی نەوتی ماڵان، بەڵام تاوەکو ئێستا پارێزگای سلێمانی پارەکەی نەخستووەتە سەر هەژمارەکە."

ناردنی ئەو بڕە نەوتە دوای ئەوە دێت کە رۆژی 2ـی ئەم مانگە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان دا، دواتریش لە 4ـی مانگدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی رەزامەندیی لەسەر دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت دا.

بەگوێرەی بڕیارەکە، نرخی نەوتەکە بە هەمان نرخی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق دەبێت، کە بۆ هەر لیترێک 250 دینار دیاری کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە