کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

قەیرانی کارەبا بەرۆکی چۆمانی گرتووە؛ لە 24 کاژێردا تەنیا 2 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەیە

ئەندام جەبار

ئەندام جەبار

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەندام جەبار
ئەندام جەبار16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

ماوەی هەفتەیەکە پێدانی کارەبای نیشتمانی لە قەزای چۆمان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و لە 24 کاژێردا تەنیا دوو کاژێر کارەبا دەدرێتە هاوبەشان. هاووڵاتییانی سنوورەکە دەڵێن، بەهۆی گرانیی بەنزینەوە ناتوانن مۆلیدە تایبەتەکانیان کارپێبکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە قەزاکە لە مانگی ئەیلوولی 2025ـەوە خراوەتە نێو پرۆژەی "رووناکی"ـیەوە.

ماوەی هەفتەیەکە، لە تەواوی 24 کاژێردا، تەنیا دوو کاژێر کارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاوبەشانی کارەبا لە قەزای چۆمان، ئەوەش بەبێ ئەوەی کاتی هاتنەوە و پچڕانی کارەباکە دیار بێت.

لە گوندەکانی سنووری چۆمان، جگە لە کارەبای نیشتمانی هیچ جێگرەوەیەکی دیکەی گشتی بۆ پێدانی کارەبا نییە؛ بۆیە دانیشتووان ناچار دەبن پشت بە مۆلیدەی تایبەت ببەستن یان سوود لە وزەی خۆر وەربگرن. لە دۆخی ئێستادا و بەهۆی گرانیی بەنزینەوە، تەنانەت ئەم جێگرەوانەش بۆ هەموو خێزانێک بەردەست و گونجاو نین.

مستەفا ئەحمەد، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی چۆمانە و سەبارەت بە سەختیی دۆخەکە دەڵێت: «ئەگەر 3 کاژێر کارەبامان هەبێت، ئەوا ئێمە رۆستەمی زاڵین. من دوو مۆلیدەم هەیە، بەڵام بەنزین نییە کاریان پێبکەم؛ بەنزین لە ئۆتۆمبێلەکەم بکەم یان لە مۆلیدەکەم؟ چی بکەم؟»

سەرمای توندی ناوچە شاخاوییەکان، کێشەی بێ کارەبایی زیاتر قورستر کردووە. چیمەن رەسووڵ، یەکێکی دیکەیە لە دانیشتووانی گوندەکانی چۆمان و باسی لەوە کرد: «ئەو گوندانە سەرمایەکەیان وەکو شوێنانی دیکە نییە، بەخوا بە زەحمەت لێی دەژین. لانی کەم پێویستمان بە 12 کاژێر کارەبا هەیە تاوەکو بتوانین گیزەر، گڵۆپ و بارگاویکردنی کەلوپەلەکانمانی پێبکەین».

نەبوونی کارەبا کاریگەریی نەرێنیی لەسەر کاسبکارانیش داناوە. بەرخەوان کەمال کە دووکاندارە، باس لە زیانەکانی دەکات و دەڵێت: «ئەگەر مۆلیدە پێبکەم، دەبێت لە هەر رۆژێکدا 20 هەزار دینار زەرەر دابنێم و بۆم دەرناهێنێت. بۆ مۆلیدەش ئەگەر بەنزینێکی کەمێک باش بکڕم، لیترێکی بە 1500 دینارە. سیستەمی وزەی خۆریش هەر هیچ، هەم گرانە و هەم باجی خراوەتە سەر».

قەزای چۆمان، کە لە سەنتەری قەزاکە، 4 ناحیە و 116 گوند پێکدێت، خاوەنی 12 هەزار هاوبەشی کارەبایە؛ ئەم سنوورە لە مانگی ئەیلوولی 2025ـەوە چووەتە نێو پرۆژەی "رووناکی"ـیەوە، بەڵام ئێستا دانیشتووانەکەی بەدەست قەیرانی بێ کارەباییەوە دەناڵێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە