کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بۆ رووداو: یەکێتی داوای ناردنی راستەوخۆی بودجە و ئیدارەیەکی بۆ سلێمانی کردووە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

ارووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دەڵێ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا داوای کردووە پشکی سلێمانی راستەوخۆ لە بەغداوە بنێردرێ و پێشنیازی ئەوەیشی کردووە سلێمانی ببێتە "دووەمین ئیدارە لەنێو هەرێمی کوردستان." 


عەلی دەفاعی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ( 17ی تشرینی دووەمی 2026)، لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی هەواڵەکانی کاژێر 14:00 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای کردبوو لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا ئامادەبێت و چوارچێوەی هاوئاهەنگیش وەڵامی داواکارییەکەیانی دایەوە.

ئێوارەی دووشەممە، 16ی تشرینی دووەمی 2026، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە نووسینگەی هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق کۆبووەوە کە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانیش ئامادە بوو؛ تێیدا میوانداریی نزار ئامێدی، سەرۆککۆمار؛ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کرا.

بە گوتەی عەلی دەفاعی، شاندەکەی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە دۆخی هەرێمی کوردستان، پرسی پشکی سلێمانی لە بودجەی هەرێمی کوردستان و دوایین کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کرد. گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دەڵێ: "ئەوان داوایان کرد حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا راستەوخۆ پشکی سلێمانی بنێرێ، هەروەها پێشنیاز و داواکارییەکیان هەبوو کە سلێمانی وەک رابردوو ببێتە دووەمین ئیدارە لەنێو هەرێمدا."

سەبارەت بە هەڵوێستی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەسەر ئەو داواکارییانەی یەکێتی، عەلی دەفاعی ئاماژەی بەوەکرد کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی "هاوسۆزیی" بۆ دۆخەکە دەربڕی، بەڵام بۆچوونی خۆی لە سێ خاڵدا خستەڕوو:

یەکەم: چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ لەنێوان لایەنە کوردییەکان بێت و چوارچێوەی هاوئاهەنگیش رۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێ.

دووەم: نابێت بەهۆی ئەم ناکۆکییانە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستانەوە، پەسندکردن و ناردنی بودجە دوابکەوێ.

سێیەم: پرسی دروستکردنی ئیدارەیەکی دیکە یان هەرێمێکی دیکە پەیوەستە بە بڕیاری خەڵکەوە.

عەلی دەفاعی باسی لەوەکرد، چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێی وایە بڕیاردان لەسەر هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ویستی خەڵکی و گوتی: "ئەگەر برایان و گەلەکەمان لە سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ پێکهێنانی ئیدارەی دووەمن، ئەوا ئێمە لەگەڵ ویستی گەلین."

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە