کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک نەوت دەکاتە نێو بەرمیلی خەڵک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەسێک نەوت دەکاتە نێو بەرمیلی خەڵک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

کاتی دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

دوای گەیشتنی یەکەم کاروانی نەوتەکەی بەغدا، ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست بە دابەشکردنی بەسەر ماڵاندا کرا و هەر خێزانێک 100 لیتر وەردەگرێت. بڕیارە رۆژی هەینی یاخود شەممە نەوتی سپیی ماڵان بگاتە سلێمانیش.


رۆژی چوارشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2026، کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "درەنگی شەوی رابردوو نەوتەکەمان بەدەستگەیشت و تەواوی ئامادەکارییەکان کراون؛ ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا دەکرێت و هەر ماڵێک 100 لیتر وەردەگرێت".

بەگوێرەی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی دهۆک، قۆناخی یەکەمی دابەشکردنی ئەو نەوتە لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگاکە جێبەجێ دەکرێت.بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک گوتی: "قۆناخی یەکەم لە ناوچە شاخاوی و ساردەکانی سنووری ئامێدی، کانی ماسی و بێکۆڤا دەبێت".

سەبارەت بە کاتی گەیشتنی نەوتەکە بۆ هەولێر، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە رووداوی گوت: "بڕیارە ئەمڕۆ نەوتی پارێزگای هەولێریش بگات، سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکەین".

هەروەها هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی هەینی یاخود شەممە (20 یان 21ی تشرینی دووەمی 2026) بەشێک لە بەشە نەوتی سپیی ماڵانی سنووری سلێمانی دەگات.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە رووداویان راگەیاندبوو، دوای یەک دوو رۆژ لە گەیشتنی نەوت، دەست بە دابەشکردنی دەکەن و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکەن.

 

 

دوێنێ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتەکەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ، یەکەم کاروانی تەنکەرەکانی نەوتی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بارکراوە و ئەمشەو پشکی پارێزگای دهۆک دەگات.


ناردنی ئەم بەشە نەوتە دوای ئەوە هات کە رۆژی 2ـی ئەم مانگە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان دا، دواتریش لە 4ـی مانگدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی رەزامەندی لەسەر دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت دەربڕی.

بەگوێرەی بڕیارەکە، نرخی نەوتەکە هاوشێوەی نرخی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق دەبێت، کە بۆ هەر لیترێک 250 دینار دیاری کراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە