کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گۆشتی سوور. وێنە: رووداو

گۆشتی سوور. وێنە: رووداو

کوردستان

گۆشتی سوور هەرزان بوو و مریشک گران

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

رووداو دیجیتاڵ

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی گۆشتی سوور بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو کیلۆی یەک بۆ دوو هەزار دینار دابەزیوە، بەڵام هاوکات نرخی مریشک گران بوو.

رۆژی چوارشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2026، فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گۆشتی سوور نرخەکەی دابەزیوە؛ بەهۆی ئەوەی چووینەتە ناو وەرزی سەرماوە، خاوەن ئاژەڵەکان بەشێک کە ئاژەڵەکانیان دەفرۆشن، چونکە بەخێوکردنی ئاژەڵ لە زستاندا تێچووی زیاترە و پێویستی بە ئالیک و شوێنی تایبەت هەیە، بەمەش خستنەڕووی ئاژەڵ لە بازاڕدا زیادی کردووە و بووەتە هۆی دابەزینی نرخەکەی".

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ سەبارەت بە گرانبوونی نرخی مریشکیش دەڵێ: "لە وەرزی زستاندا تێچووی بەخێوکردنی مریشک بەرز دەبێتەوە، هەروەها لە ماوەی رابردوودا بەهۆی زەرەر و زیانەوە، زۆربەی خاوەن کێڵگەکان هێلکەی تروکاندنیان دانەنا و کارەکانیان راگرت، ئەمەش هۆکار بوو بۆ کەمبوونەوەی بەرهەم و بەرزبوونەوەی نرخەکەی".

بە گوتەی فیراس سدیق، لە پەلەوەرخانەکاندا کیلۆیەک مریشک  بە دوو هەزار و 800 دینارە و لە بازاڕیشدا بە سەرووی سێ هەزار دینار دەفرۆشرێت.

کوشتارگەی هەولێر: نرخی گۆشت زیاتریش دادەبەزێت

 هەڵمەت هەمزە سلێمان، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی گۆشتی سوور کیلۆی هەزار بۆ دوو هەزار دینار دابەزیوە، هۆکارەکەشی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هاوردەکردنە؛ کاتێک نرخی دۆلار بەرزبووەوە خەڵک هاوردەکردنی راگرت، بەڵام دوای جێگیربوونی نرخی دۆلار، دووبارە دەست بە هاوردەکردن کرایەوە و ئەوەش بووە هۆی دابەزینی نرخەکان، پێشبینیش دەکەین نرخەکەی هێشتا زیاتریش داببەزێت".

لیستی نوێی نرخەکان لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی هەولێری کردووە، لیستی نوێی نرخی گۆشتی ئاژەڵی گەورە و بچووکی بەم شێوەیە دیاریکردووە:

ئاژەڵی گەورە (مانگا و گوێرەکە):
نەرمەی ران: 22,000 دینار (سافکراو: 23,000 دینار).
نەرمەی دەست: 21,000 دینار (سافکراو: 22,000 دینار).
تکەی گۆشتی ران: 25,000 دینار.
پشت بە ئێسکەوە: 18,500 دینار.
پەڕاسوو: 15,000 دینار.
حەبل (بەشی ناوەوە): 30,000 دینار.
ستیک: 27,000 دینار.
قیمەی بەدەست ئامادەکراو: 24,000 تاوەکو 26,000 دینار.
ئاژەڵی بچووک (بەرخ و گیسک):
بەرخ و گیسک بە لاشەی تەواو لەگەڵ دوونگ: 20,500 دینار بۆ هەر کیلۆیەک.
رانی بەرخ و گیسک بە ئێسکەوە: 23,000 دینار (سافکراو: 24,000 دینار).
دەستی بەرخ و گیسک بە ئێسکەوە: 22,000 دینار (سافکراو: 23,000 دینار).
تکەی رانی بەرخ و گیسک: 28,000 دینار.
پشت و مل: 22,500 دینار.
پەڕاسووی بەرخ و گیسک: 16,000 دینار.
دوونگی بەرخ: 15,000 دینار.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە هەرێمی کوردستان هەزار و 995 پەلەوەرخانە هەن کە ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک بەخێودەکەن.
بەرهەمی ساڵانەی گۆشتی مریشک لە هەرێمی کوردستان دەگاتە نزیکەی 250 هەزار تۆن، لە کاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی ناوخۆ 146 هەزار تۆنە؛ واتە ساڵانە نزیکەی 104 هەزار تۆن گۆشتی مریشک لە پێداویستیی ناوخۆ زیاتر بەرهەمدەهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە