کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا

وێنە: عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا

کوردستان

پارێزگاری نەینەوا بۆ رووداو: پەکەکە لە شنگال نامێنێت

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

روووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری نەینەوا رایدەگەیێنێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەنگاوی کردەیی ناوە بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی هێزەکانی پەکەکە لە شنگال و تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەنێو هێزە ئەمنییەکاندا. ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەتی ئەڵمانیا بەڵێنی پێداون پاڵپشتییەکی تایبەت پێشکێشی قەزای شنگال و زانکۆ حکومییەکانی موسڵ بکات. 


عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2026 لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە موسڵ، تیشکی خستە سەر سەردانەکەی وەزیری گەشەپێدان و هاوئاهەنگیی ئابووریی ئەڵمانیا بۆ موسڵ، دۆخی ئەمنی و ئیداریی شنگال و بێبەشکردنی پارێزگاکەیان لە بودجەی عێراقدا. 

سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ قەزای شنگال، پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند: "عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەنگاوی کردەیی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال ناوە و گوتی: "ئێستا بەڕێز زەیدی هەنگاوی کردەیی دەنێت لەبارەی کۆتاییهێنان بە بوونی پەکەکە و تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەنێو هێزە ئەمنییەکاندا. ئەمانە هەنگاوی جددین و هیوادارین ئەم دۆسیەیە کۆتایی بێت و چیا و شنگال ئارام بن." 

عەبدولقادر دەخیل ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی داوا لە ئاوارەکان بکەن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، دەبێت خزمەتگوزاری، ئاسایش و سەقامگیری دابین بکرێت، بۆیە ئەوان بە تەواوی پاڵپشتی لە هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن بەو ئاراستەیە. 

لەبارەی دەستنیشانکردنی قایمقامێکی نوێ بۆ شنگال کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی کردبوو، پارێزگاری نەینەوا گوتی: "ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵبژێردراو هەیە و ئیرادەیەک لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی خۆجێیی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی شنگال." گوتیشی، "بە لێکتێگەیشتن و متمانەی هاوبەش و پێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئێزدییەکان و خەڵکی شنگال، ئەو بابەتە چارەسەر دەکرێت و پەیامی دڵنیایی دەدرێتە ئێزدییەکان."


وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا دوای سەردانیکردنی بەغدا و هەولێر، ئەمڕۆ گەیشتە شاری موسڵ و لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا کۆبووەوە. عەبدولقادر دەخیل لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە رووداوی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا شاندی ئەڵمانیا بەڵێنیان داوە پاڵپشتییەکی تایبەت پێشکێشی قەزای شنگال بکەن و بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی زانکۆ حکومییەکانی موسڵ. هاوکات نەخشەڕێگەیەکیان داناوە بۆ هاوئاهەنگی لە بواری نۆژەنکردنەوەی ناوچە شوێنەوارییەکان و هاندانی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بۆ کارکردن لە نەینەوا."

سەبارەت بە دۆخی دارایی پارێزگاکە و بودجەی ساڵی 2027ـی عێراق، عەبدولقادر دەخیل رەخنەی تووندی لە حکومەتی عێراق گرت و رایگەیاند، ستەمێکی گەورە لە پارێزگای نەینەوا کراوە: "نزیکەی ساڵێکە هیچ پڕۆژەیەکی نوێمان جێبەجێ نەکردووە و هیچ پارەیەکمان بۆ خەرج نەکراوە. لە بودجەی سێ ساڵیدا ستەمێکی گەورەمان لێکرا. پارەی تەواو بۆ سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان و سندووقی شنگال و دەشتی نەینەوا تەرخان نەکرا، ئەمەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پڕۆژە بەردەوامەکان هەبووە." 

پارێزگاری نەینەوا داوای لە سەرۆکوەزیران، پەرلەمان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق کرد، کە لە بودجەی ساڵی 2027ـدا دادپەروەری بۆ نەینەوا بچەسپێنن و بودجە بەپێی چڕیی دانیشتووان دابەش بکەن. 

بابەتی پەیوەندیدار

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
کوردستان18-11-2026

بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد
کوردستان18-11-2026

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە پیڕرەشەوە رووی لە ناو شار کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە