رووداو دیجیتاڵ
شه‌وی سێشەممە 2/6/2026 موەلیدەی گه‌ڕه‌كی باداوه له شاری هەولێر ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه كاره‌بای 700 ماڵی گه‌ڕه‌كه‌كه بڕدرا، سه‌رپه‌رشتیاری موەلیدەكهش ده‌ڵێت: "نزیكه‌ی 200 هه‌زار دۆلار زیانمان به‌ركه‌وتووه."
ئیبراهیم خەلیل، سەرپەرشتیاری موەلیدەکە بە رووداوی راگەیاند، ئاگرەکە دوای کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی و لە کاتی کارپێکردنی موەلیدەکەدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە موەلیدەکە بە تەواوی سووتاوە.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، ئیبراهیم خەلیل گوتی: "تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی بە وردی نازانین، بەڵام هەموو گومانەکان بۆ شۆرتی کارەبا دەچن."
سەرپەرشتیاری موەلیدەکە ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە تەنیا زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام بەهۆی سووتانی موەلیدەکەوە لە ئێستادا 700 ماڵی گەڕەکی باداوە بێکارەبا بوون، زیانی نزیکەی 200 هەزار دۆلارمان بەرکەوتووە.


