Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پردی دەلال لە زاخۆ. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

پردی دەلال لە زاخۆ. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە زاخۆ چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی (شاڵ و شەپک) سازدەکرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگرەکەی هەولێر کۆنترۆڵکرا؛ زیانی ژینگەیی و مادی هەیە
هەواڵە ناوخۆییەکان06-06-2026

ئاگرەکەی هەولێر کۆنترۆڵکرا؛ زیانی ژینگەیی و مادی هەیە

وەزارەتی کارەبا: تیمەكانمان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی کارەبان
هەواڵە ناوخۆییەکان06-06-2026

وەزارەتی کارەبا: تیمەكانمان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی کارەبان

پارێزگاری هەولێر: لە چەند کاژێری داهاتوودا کێشەی کەمیی کارەبا چارەسەر دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان06-06-2026

پارێزگاری هەولێر: لە چەند کاژێری داهاتوودا کێشەی کەمیی کارەبا چارەسەر دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی زاخۆ راگەیاند، بڕیارە رۆژانی 10 و 11ـی ئەم مانگە، چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی (شاڵ و شەپک) لە کۆرنیشی پردی دەلال بەڕێوەبچێت و تێیدا چەندین گرووپی هونەریی نێوخۆیی و جیهانی بەشدار دەبن.


رۆژی شەممە، 6ـی حوزیرانی 2026، موشیر بەشیر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە فێستیڤاڵەکەدا هونەرمەند هۆزان دینۆ، گرووپێکی ئەرمەنی، گرووپێکی ئەفریقی و چەندین گرووپی دیلانی نێوخۆیی بەشدار دەبن. 

بە گوتەی قایمقامی زاخۆ، فێستیڤاڵەکە لە کاژێر 10:00ـی بەیانییەوە دەستپێدەکات تاوەکو ئێوارە؛ کاژێر 10:00 تاوەکو 12:00ـی نیوەڕۆ گفتوگۆ لەسەر کولتوور و جلی کوردی لەلایەن مامۆستایانی زانکۆوە دەکرێت، دواتریش لە ئێواراندا دەست بە گۆڤەند، ئاهەنگ و گۆرانی وتن دەکرێت.

بڕیاربوو فێستیڤاڵەکە لە 28 و 29 نیسانی رابردوو بەڕێوەبچێت و وەک فێستیڤاڵەکانی ساڵانی پێشوو، هەر چوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشدار بن. بەڵام لە 21-4-2026، دڵخواز موسا، بەڕێوەبەری رۆشنبیریی زاخۆ و سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە رووداوی راگەیاندبوو کە "بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی، فێستیڤاڵەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە."

فێستیڤاڵی (شاڵ و شەپک) لە زاخۆ بە یەکێک لە چالاکییە کولتوورییەکان دادەنرێت، کە مەبەست لێی "پاراستنی ناسنامەی کولتووری، جلوبەرگی رەسەنی کوردی و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیارییە لە ناوچەکەدا".

سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگرەکەی هەولێر کۆنترۆڵکرا؛ زیانی ژینگەیی و مادی هەیە
هەواڵە ناوخۆییەکان06-06-2026

ئاگرەکەی هەولێر کۆنترۆڵکرا؛ زیانی ژینگەیی و مادی هەیە

وەزارەتی کارەبا: تیمەكانمان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی کارەبان
هەواڵە ناوخۆییەکان06-06-2026

وەزارەتی کارەبا: تیمەكانمان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی کارەبان

پارێزگاری هەولێر: لە چەند کاژێری داهاتوودا کێشەی کەمیی کارەبا چارەسەر دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان06-06-2026

پارێزگاری هەولێر: لە چەند کاژێری داهاتوودا کێشەی کەمیی کارەبا چارەسەر دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە